ئاب 19, 2021 16:23 Asia/Tehran
  • ڕەییسی: تابلۆی عاشورا وانەیەکە بۆ دادگەری و حەقخوازی

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی جەختی کرد: تابلۆی عاشورا وانەیەکە بۆ دادگەری، حەقخوازی و خەباتی دژی ستەم و چەوساندنەوە لە ھەمو چاخەکاندا.

ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئێواری ڕۆژی چوارشەممە بە ئامادە بوون لە نێو ئاپۆڕەی تازیەدارانی حسەینی لە نێو کۆڕی بەربڵاوی «ھۆزی غاشورا»دا وتی: ڕووداوەکەی کەربەلا بۆ تەواوی ھۆگران و تازیەدارانی ئیمامی حسەین(ع) ئامۆژگاری و وانەیە.

ڕەییسی وتیشی: دەبێ بۆ سەربەرزی و بەختیاریی کۆمەڵگا بە پێی ڕێبازی ئیمامی حسەین(ع) ھەوڵ بدەین.

ڕەییسی وتیشی: عاشورا سەرمەشقێکە بۆ چلۆن ژیان و دروشمەکانی عاشورا ھی تەواوی مێژووە نەک بڕگەیەکی تایبەتی.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە دەربڕینی ئەمەی کە گۆڕانکاری لە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی دا بە ناوی ئیمامی حسەین(ع)ەوە موتوربە کراوە و خوێنی پیرۆزی شەھیدانی کەربەلا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە جیھاندا ئاڵوگۆڕێکی زیاتر بەدی دێنێ، وتیشی: ڕاسپاردەکانی تەواوی ئیمامانی مەعسوم لە بارەی عاشوراو پەیامەکەشیەوە ھەر لە بەر ئەمەیە.

ڕەییسی جەختی لەوەش کردەوە، عاشورا ھەموو کات و زەمەنی تەنیوەتەوەو نمونەیەکی ھەرە بەرچاویشی شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران و بزوتنەوە ئیسلامییەکانە لە ناوچەکەدا.

سەرۆک کۆماری ئێران، وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە چرکە بە چرکەی ئەو ڕووداوانەی دەچنەوە سەر عاشورا زۆر وردن و بە گوێرەی بەرنامە چوونەتە پێشەوە، وتیشی: عاشورا لە ڕوانگەی دوژمنانی دینەوە بڕیار وابوو ڕۆژی مردن و کۆتایی ھاتنی عاشوراییەکان بێت، بەڵام بە خواستی خوداوەند ئەم بڕگە گرینگەی مێژوو بوو بە ڕۆژی لەدایک بوون و دەستپێکی بزوتنەوەیەکی مەزن.

سەرپەیڤ