ئاب 20, 2021 05:20 Asia/Tehran
  • ئێران ھێرشی تیرۆریستیی بۆ سەر تازیەدارانی ئیمامی حسەین(ع)ی لە پاکستان بە توندی ئیدانەکرد

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی ھەینی ھێرشی ترسنۆکانەی تیرۆریستان بۆ سەر کۆڕەکانی تازیەداریی سالاری شەھیدان حسەین(ع)ی لە ئیالەتی «پەنجاب»ی پاکستان بە توندی ئیدانەکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای ئیدانەکردنی ئەم ھێرشە تیرۆریستییە، ئەوپەڕی ھاودەردیی قوڵی خۆی لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیەکانی ئەو دڕندەکارییە دەربڕی.

«خەتیب زادە» لە درێژەی قسەکانی دا وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی خەباتی دژی تەواوی شێوازەکانی ئەم چەشنە ھەنگاوە تیرۆریستی و نامرۆڤانایە، خوازیاری ھاوکاریی تەواوی وڵاتانی ناوچەکە بوو بۆ خەباتی بەردەوام دژی ڕێکخەران، پشتیوانان و لایەنگرانی بارەبووکەری وەھا ھەنگاوگەلێک.

ڕۆژی پێنج شەممە تیرۆریستان چەند نارنجۆکیان ھاویشتە نێو تازیەدارانی حسەینی لە شاری «باھاوال نگەر»ی ئیالەتی پەنجاب کە لە دەنجامی ئەو ھێرشە لانیکەم سێ تازیەداری حسەینی شەھید بوون و پتر لە ٥٠ کەسیش بریندر بوون.

ئەم کردارە تیرۆریستییە قیزەونە لەگەڵ شەپۆلی ئیدانەکردنی بەربڵاو لە نێو کاربەدەستانی پاکستانی و ڕابەرانی ئایینیی ئەم وڵاتە بەرەوڕوو بووەتەوە.

سەرپەیڤ