ئاب 22, 2021 14:56 Asia/Tehran
  • زەریف: لە بارەی ڕەوشتی ئەفغانستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ژاپۆت وتووێژم کرد

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: لە دیدار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ژاپۆن سەبارەت بە چۆنیەتیی بووژاندنەوەی بەرجام و ڕەوشتی کارەساتباری بەرھەمی سیاسەتی ئەمریکا لە ئەفغانستان وتووێژمان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ئیرنا، «موحەممەد جەواد زەریف» لە ھەژماری توییتێرەکەی دا نووسی: خۆشحاڵم لەوەی کە ڕۆژی یەکشەممە لە تاران میوانداری «توشیمیتسۆ موتەگی» وەزیری دەرەوەی ژاپۆن بووم.

زەریف وتیشی: لە دیدارێکدا کە لام وایە دوایین دیداریشم لەگەڵ ھاوتایەک دا دەبێ لە پلەی وەزیری دەرەوەی ئێران، سەبارەت بە ھێزمەند کردنی پەیوەندیی دوو قۆڵی، چۆنیەتیی بووژاندنوەی بەرجام و ڕەوشتی کارەساتباری بەرھەمی سیاسەتی ئەمریکا لە ئەفغانستان وتووێژمان کرد.

وەزیری دەرەوەی ژاپۆن شەوی ڕابردوو بە مەبەستی دیدارو وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی ئێران گەییشتە تاران. ناوبراو ئەمڕۆ لەگەڵ «عەلی شەمخانی» سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیش دیدارو وتووێژی کرد.

سەرپەیڤ