ئه‌یلوول 01, 2021 10:44 Asia/Tehran
  • لەنێو برانی تاقمێکی تیرۆریستی لە پارێزگای کوردستانی ئێران

سپای بەیتولموقەددەسی پارێزگای کوردستان لە ڕۆژئاوای ئێران باسی لەنێو بردنی تاقمێکی تیرۆریستیی کردووە لەم پارێزگایەدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەزریی فارس، پەیوەندیی گشتیی سپای بەیتولموقەددەسی پارێزگای کوردستان لە ڕۆژئاوای ئێران، وێڕای بڵاوکردنەوەی ئاگاداری نامەیەک ڕایگەیاند: تاقمێکی تیرۆریستیی دژە شۆڕش لە تێکھەڵچوون لەگەڵ ھێزەکانی سپای بەیتولموقەددەس لە شارستانی سەرسنووریی «سەوڵ ئاوا» لەبەر یەک ھەڵوەشایەوەو دەستەیەکی لە ھێزەکانی دژی شۆڕشیش کوژران.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی سپای بەیتولموقەددەس لە پێکدادانەکەدا کۆمەڵێک لە چەکدارانی دژە شۆڕش کوژران و یان بریندار بوون و بە ڕادەیەکی زۆریش چەک و تفاقیان کەوتە دەستی خەباتکارانی سپای «سەوڵ ئاوا».

ئەم تاقمە نیرۆریستییە بە مەبەستی ئەنجام دانی کاری تێکدەرانە لە سنووری ھەرێمی کوردستانەوەو ھاتبوونە نێو خاکی ئێران و کەوتبوونە نێو بۆسەی ھێزەکانی سپای پاسدارانەوە.

سەرپەیڤ