پەیامی سەرەخۆشیی رێبەری باڵای شۆڕش بە بۆنەی کۆچی دوایی سەرلەشکەر فیروز ئابادی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i400361-پەیامی_سەرەخۆشیی_رێبەری_باڵای_شۆڕش_بە_بۆنەی_کۆچی_دوایی_سەرلەشکەر_فیروز_ئابادی
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا کۆچی دوایی سەرلەشکەر سەید حەسەن فیرووزئابادی سەرەخۆشی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 04, 2021 07:25 Asia/Tehran
  • پەیامی سەرەخۆشیی رێبەری باڵای شۆڕش بە بۆنەی کۆچی دوایی سەرلەشکەر فیروز ئابادی

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا کۆچی دوایی سەرلەشکەر سەید حەسەن فیرووزئابادی سەرەخۆشی کرد.

 

لە دەقی پەیامەکەی ئایەتوڵڵا خامنەیی دا هاتووە کۆچی دوایی سەرلەشکەر سەید حەسەن فیرووزئابادی لە خێزانی و منداڵەکانی سەرەخۆشی دەکەم.

لە درێژەدا هاتووە: هەموو هەوڵەکانی لە پێش شۆڕش و دوای شۆڕشی گەلانی ئێران لە بوارە جیاوازەکان تۆشەیەکی خەیراتە بۆ جیهانی ئەبەدیی.

ڕۆحی بەندەیی و دینداری و پابەند بوون بە ئیمان و کردەوەی شۆڕشگێڕانە خاڵێکی گەورەیە کە ئەو برایە بەردەوام لەگەڵ خۆی بووی. بە دڵنیایەوە ئەو تایبەتمەندیانەش دەبێتە هۆی ڕەحمەتی خودا بۆ ئەو خوالێخۆشبووە.

سەرلەشکەری بەسیجیی فیروزئابادی سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکان و راوێژکاری باڵای سەربازیی رێبەری ئێران دوێنێ ھەینی لە تەمەنی 70 ساڵی دا بە ھۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد .