سەردار قائانی: پیلانی ئەمریکا ئەوەیە کە ئێران بەگژ جیھانی ئەھلی سوننەدا بباتەوە
ئهیلوول 07, 2021 15:50 Asia/Tehran
سەرکردەی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە بڵاو کردنەوەی توییتێک نووسی: پیلانی ئەمریکا ئەوەیە کە ئێران بەگژ جیھانی ئەھلی سوننەدا بباتەوە.
سەردار «ئیسماعیل قائانی» سەرکردەی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە بە بڵاو کردنەوەی توییتێک نووسی: پیلانی ئەمریکا ئەوەیە کە ئێران بەگژ جیھانی ئەھلی سوننەدا بباتەوە، کەوا بوو دەبێ بەجۆرێک بجوڵێینەوە کە ئاسایشتی ئێران توشی خەوشان نەیەت.
سەردار «قائانی» لە درێژەی پەیامە توییتێرییەکەی دا ئەوەشی نووسیوە کە: ئێران ھەوڵ دەدات چارەسەر کردنی کێشەی ئەفغانستان لە ڕێگای شەڕو پێکدادانەوە نەبێت و تەواوی ھۆزو ڕەگەزەکان لە بەڕێوەبردنی ئەو وڵاتەدا بەشدار بن.