ئه‌یلوول 11, 2021 19:59 Asia/Tehran
  • جێگری سیاسی سپای پاسداران هۆشداریی دا: بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ڕێگری لە تیرۆریستان نەکەن بە شێوەیەکی دیکە مامەڵەیان لە گەڵ دەکەین

جێگری فەرماندەی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروباری سیاسی گوتی: ئەگەر بەرپرسانی هەرێمی کوردستان پێبەندی بەڵێنەکانیان نەبن و ھەڵوێستی پێویست لە هەمبەر گرووپە چەکدارەکان نەگرنەبەر، ئێمەش بە شێوەیەکی دیکە ڕووبەڕووی دەبینەوە.

 

بە پێی هەواڵی ئاژانسی مێهر، سەردار یەدوڵڵا جەوانی سەبارەت بە چالاکی گرووپە چەکدارەکان دژی ئێران لە خاکی هەرێمی کوردستان، وتی: هەر کەس و لایەنێک چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوە بیەوێت ئاسایش و یەکپارچەیی نیشتمانی ئێمە تێک بدات، قبووڵ ناکرێت و بەرپەرچی دەدەینەوە.

ئەو وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران بێ ئەوەی بستێک لە خاکی وڵاتەکەی بە داگیرکەر بدات، بەرەوانی پیرۆزی تێپەڕاند و لە هەموو سەردەمانی دیکەشدا بە شێوەی جیدی رووبەڕووی دوژمنانی خۆی بۆتەوە.

ناوبراو ڕوونی کردەوە: ئێمە هەندێ جار لە سنووری هەرێمی کوردستانی عێراق ھەندێ جموجۆڵمان دەدی کە لە لایەن جودایی خوازەکانەوە ڕووی دەدا بەڵام ئێمە بە شێوەی جیدی ڕووبەڕوویان بووینەوە.

سەردار جەوانی ڕاشیگەیاند: ئەم ڕۆژانەش ئەم ڕووداوانە دووپات دەبنەوە بۆیە گەر بەرپرسانی هەرێمی کوردستان پێبەندی بەڵێنەکانیان نەبن و کردەوەی پێویست لە هەمبەر گرووپە چەکدارەکان بەڕێوە نەبەن، ئێمەش بە شێوەیەکی دیکە ڕووبەڕووی دەبینەوە.

سەرپەیڤ