دامەزراندنی ژووری بازرگانیی هاوبەش نێوان خۆی و وان
ئهیلوول 18, 2021 16:40 Asia/Tehran
سەرۆکی گرووپی دۆستیی پارلەمانی ئێران و تورکیا لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی جەختی کرده سەر دامەزراندنی ژووری هاوبەش نێوان خۆی و وان و وتی: دوو لایەن لە سەر ٣٠ ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان دوو وڵات ڕێککەوتن.
بە پێی هەواڵی مێهر، عادڵ نەجەف زادە نوێنەری خۆی و چایپارە وتی: بەدوای هەوڵی ژووری بازرگانی پارێزگای وانی تورکیا و بە بەشداری سەرۆکی گرووپی دۆستی پارلەمانی ئێران و تورکیا و سەرۆکی ژووری بازرگانی وان دانیشتنێک بەڕێوە چوو.
ئەو وتیشی: لەم دانیشتنەدا دوو لایەن جەختیان کردە سەر دامەزراندنی ژووری بازرگانی هاوبەش و لە سەر ٣٠ ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان دوو وڵات ڕێککەوتن.
ناوبراو وتیشی: پاش تەواوبوونی کاروباری فڕۆکەخانەی خۆی، ئەم فڕۆکەخانەیە دەبێتە ناوەندی لۆجستیکی ئاسمانیی لە ناوچەکه.