وشداری دانی سەرلەشکر باقری بە تاقمە تیرۆریستی و دژە شۆڕشەکان لە باکووری عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i400826-وشداری_دانی_سەرلەشکر_باقری_بە_تاقمە_تیرۆریستی_و_دژە_شۆڕشەکان_لە_باکووری_عێراق
سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران لە بارەی سەرەڕۆیی تاقمە تیرۆریستی و دژە شۆڕشەکان لە باکووری عێراق وشداریی دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 19, 2021 11:58 Asia/Tehran
  • وشداری دانی سەرلەشکر باقری بە تاقمە تیرۆریستی و دژە شۆڕشەکان لە باکووری عێراق

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران لە بارەی سەرەڕۆیی تاقمە تیرۆریستی و دژە شۆڕشەکان لە باکووری عێراق وشداریی دا.

سەرلەشکر«موحەممەد باقری» سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە نەریتی ماڵئاوایی و ناساندنی جێگری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکان وێڕای ئاماژە کردن بە ئۆپراسیۆنەکەی ئەم دواییەی سپای پاسداران بە باکووری عێراق و ھەرێمی کوردستان وتی: بەرپرسانی ھەرێم و عێراق بە گشتی دەبێ ھەستن بە ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەو تاقمانە.

سەرلەشکر باقری وێڕای وشداری دان بە ئەمریکییەکانیش لە بارەی ئەمەی کە بنکەکانی ئەوانیش لەم ناوچەیە دەبێ خڕ بکرێتەوەو نابێ وەک مەکۆی دژەشۆڕش و ڕێکخستنەوەیان بەکار بھێندرێن، وتیشی: ئۆپراسیۆنەکانمان لە مەڕ ڕوو بەڕوو بوونەوە لەگەڵ تاقمە دژەشۆڕشەکان بەردەوام دەبێت و ھیچ جۆرە سەرەڕۆییەک لە سنوورەکاندا قەبووڵ ناکەین.

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران وتیشی: ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ ئەو تاقمانە مافی خۆمانەو جاڕنامەی ڕێکخراوەی نەتەوەکانیش ئەم مافەی بۆ لەبەرچاو گرتووین.