ئه‌یلوول 21, 2021 16:16 Asia/Tehran
  • ڕێزگیران لە پێشەنگانی بەرەڤانیی پیرۆز لە شاری جوانڕۆ

ڕۆژی سێ شەممە بە بۆنەی حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆزەوە نەریتی ڕێزگرتن لە پێشەنگانی جیھادو شەھادەت لە شارستانی جوانڕۆ بە ئامادە بوونی ئیمام جومعە، فەرماندارو کۆمەڵێک لە بەرپرسانی تیپی تەکاوەری ئەنساری ڕەسوڵ(ص)ی ئەم شارە بەڕێوە چوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، فەرماندەری  تیپی تەکاوەری ئەنساری ڕەسوڵ(ص)ی جوانڕۆ وێڕای پیرۆز کردنی گەییشتنی حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆز وتی: ئەگەر ئەمڕۆ ئێرانی ئیسلامی لە ترۆپکی دوندەکانی سەربەرزی و شانازی دایە، لە سای خۆڕاگری و وەستاندایە.

سەردار «عەلی ئەحمەد فەیزوڵڵاھی» بە دەربڕینی ئەمەی کە بەرەڤانیی پیرۆز بووە ھۆی پێشکەوتن و بەرز بوونەوەی ئاستی ئێرانی ئیسلامی، وتیشی: سەردەمی ھەشت ساڵ بەرەڤانیی پیرۆز سەرتاسەری سەربەرزی و شانازییە بۆ وڵات، گەلی خۆڕاگرو بەرچاوڕوون و ھەمیشە لەسەرھەستی ئێرانە.

ئیمام جومعەی جوانڕۆش وێڕای پیرۆزبایی کردن بە بۆنەی گەییشتنی حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆز، وتی: خەباتکارانی ئیسلام بە پشتبەستن بە ھێزی باوەڕو بە بەرچاوڕوونی و ویلایەتمەداری بەسەر دوژمناندا سەرکەوتن و ئەمڕۆش پێویستییەکی تەواو بەم ورەیە ھەست پێ دەکرێت.

«مامۆستا مەلا ئەحمەد فەخری» وتیشی: بەرەڤانیی پیرۆز باڵادەست بوونی باوەڕو خواست و ورەی گەلی نەبەزو خۆڕاگری ئێرانی وەکو وانەیەکی گەورەی مێژووی ھاوچەرخ بۆ خەڵکانی جیھان سەلماند.

فەرمانداری جوانڕۆش وێڕای پیرۆز کردنی گەییشتنی حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆز وتی: سەردەمی بەرەڤانیی پیرۆز بۆ گەل و وڵاتی ئێمە سەرمایەو خەزنەیەکی دەگمەن و بایەخمەندە کە چرکەبەچرکەی وانەبێژو سەربەرزی ھێنە.

«ڕزگار یوسفی» بە دەربڕینی ئەمەی کە شەڕی داسەپاو، شەڕی تەواوی دنیای کوفر لەھەمبەر گەل و وڵاتی ئیسلامیی ئێران بوو، وتیشی: لەم شەڕە نایەکسانەدا لە کاتێکدا کە شۆڕشی ئیسلامی پێڕەوکان بوو و لە ڕوی سەربازییەوە ئامادەی شەڕ نەبوو، بە ڕابەرایەتی ئیمامی کۆچکردوو(رە) و خۆڕاگریی خەباتکارانی ئیسلام پەندێکی ھەرگیز لەبیر نەکراوەیان بە ڕژێمی بەعس و ئیستیکباری جیھانی دا دا.

ناوبراو ئاماژەی کردە ڕۆڵی نەتەوەو ئایینزاکان لە سەردەمی بەرەڤانیی پیرۆزداو جەختی لەوەش کردەوە کە: بەرەڤانیی پیرۆز تابلۆیەکی جوانی ھاودڵی و ھاوڕێبازیی نەتەوەو ئایینزا جۆربەجۆرەکانی نەخشاند، بە جۆرێک کە ئەم یەکگرتن و بەکتنگیر بوونە بە بوێری و چاونەترسیی دەگمەنی خۆی لە شەڕی داسەپاودا بووە ھۆی سەرسوڕمانی خەڵکانی جیھان و تەواوی دنیا لە ھەمبەر ئەم یەکێتییە سەری کڕنۆشیان دانواند.

سەرپەیڤ