تەواوی تاقمە تیرۆریستی و دژە شۆڕشەکان ناس کراون
فەرماندەری بنکەی حەمزە سەییدوشوھەدا(ع)ی باکوری ڕۆژئاوای ئێران لە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا وێرای ئاماژەکردن بە ناس کرانی تۆکمەوتەواوی تاقمە تیرۆریستی و دژە شۆڕشەکان: وتی تەواوی ئەو تاقمۆکانە ئاگادار دەکەینەوە کە ھەرکەس ھەڕەشە لە ئاسایشتی ناوچەکە بکات، ڕووبەڕووی دەبینەوە.
سەردار «موحەممەد تەقی ئوسانلو» ڕۆژی سێ شەممە لە نەریتی ڕێزگرتن لە پێشەنگانی بەرەڤانیی پیرۆز لە حسینیەی ئەعزەمی سارەڵڵای ورمێ، وتی: ئەگەر پێویست بکات، بنکەکانی ئەو سەرەڕۆیانە تەختی زەوی دەکەین.
وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ساڵی ١٣٥٩ دا نییە ھەتا بۆ دابین کردنی کەرەستەی سەربازی و تەلدڕوو دابمێنێ، ئەمڕۆ سوپاس بۆ خودا ھێزە چەکدارەکانی ئێران لە ڕووی توانیی سەربازییەوە لە ئاستێکی باڵادایە.
فەرماندەری بنکەی حەمزە سەییدوشوھەدا(ع)ی باکوری ڕۆژئاوای ئێران وتیشی: ئەم ھێزمەندییەی ھێزە چەکدارەکان لە قوتابخانەی عاشوراوە فێر بووینەو ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بەدرێژایی مێژوو ڕێنوێنییان کردووین و ئەمڕۆ لە ڕیزی ئەو وڵاتانەداین کە لە ئاستی نێونەتەوەیی دا گرینگن و جێی سەرنجن.
سەردار «موحەممەد تەقی ئوسانلو» وتیشی: ئەمڕۆکە کۆمەڵێک تاقمۆکەی تیرۆریستی لە نێو ئاپۆڕەی گوندنشیناندا لە تەنیشتی سنوورەکانی ئێران خۆیان حەشا دەدەن و خەڵکی ناوچەکە وەک قەڵغان بەکار دێنن کە ئەم کارەیان کردەوەیەکی دژی مرۆڤانەیە.