دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران ، گیانلەدەستدانی 280 کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i401027-دوایین_ئاماری_کۆرۆنا_لە_ئێران_گیانلەدەستدانی_280_کەس
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 10843 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 25, 2021 15:25 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران ، گیانلەدەستدانی 280 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 10843 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 280 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 119 هەزار و 72 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا پێنج ملیۆن و 519 هەزار و 728 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا چوار ملیۆن و 920 هەزار و 978 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.