ئه‌یلوول 30, 2021 21:12 Asia/Tehran
  • سەرکردەی ھێزی دەریایی سپای پاسداران: مەشقی ھێزە چەکدارەکانی ئێران ھەڕەشەیەک بۆ وڵاتانی ناوچەکە نییە

سەرکردەی ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی جەختی کرد: مەشقی ھێزە چەکدارەکانی ئێران ھەڕەشەیەک بۆ وڵاتانی ناوچەکە نییە.

سەرداری دەریادار «عەلیڕەزا تەنگسیری» سەرکردەی ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی ھەواڵیی ئەلعالەم وتی: مەشقی ھێزە چەکدارەکانی ئێران ھەڕەشەیەک بۆ وڵاتانی ناوچەکە نەبووەو نیشە، بەڵام ئەگە ر ھەڕەشە لە وڵالت بکەن، دیارە ھەڕەشە بە ھەڕەشە وەڵام دەدەینەوە.

سەردار تەنگسیری وتیشی: بەرپرسایەتیی دابین کردنی ئاسایشتی گەرووی ھۆرمۆز لە ئەستۆی ئێران و وڵاتی دۆست و برامان عوممانە.

بە وتەی سەرکردەی ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ، مەشقی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە فەرمی و لۆژیکانە بۆ وڵاتانی واوەناوچەیی و ڕژێمی داگیرکەری قودس بووە کە ڕوویان لە ناوچەکە کردووە.

سەرکردەی ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتیشی: لە  ڕاستی دا ھەر بەو ڕادەیە مەشق بەڕێوە دەبەین ، چونکو ئەم ڕادەیە ناوچەییە، ئەویش نەک بۆ پەلاماردانی وڵاتێکی موسڵمان.

سەرپەیڤ