تشرینی یه‌که‌م 01, 2021 15:13 Asia/Tehran
  • داخ و مەخابن دەربڕینی «ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» لە قسەکانی دژی ئێرانیی سەرۆک کۆماری ئازەربایجان

وە زیری دەرەوەی ئێران ، قسەکانی دژی ئێرانیی سەرۆک کۆماری ئازەربایجانی بە جێگای سەرسوڕمان و داخ و مەخابن زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا،لە ڕەوتی ڕادەست کردنی کۆپیی نامەی مانەوەی باڵوێزی تازەی کۆماری ئازەربایجان لە تاران دا، «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وێڕای ئاواتی سەرکەوتن خواستن بۆ باڵوێزی تازە لە سەردەمی مانەوەی لە تاران و ھەروەھا پێداگرتن لەسەر گرینگایەتیی پەیوەندیی دوو لایەنە لەچوارچێوەی پەیوەندیی دراوسێیانە، لە ھەڵس و کەوتی  ناسیاوی ھێزەکانی سنوورپارێزی کۆماری ئازەربایجان لەگەڵ لێخوڕانی گەڵابەکانی ئێران و گرتنی دوو کەسیان، ناڕەزامەندی دەربڕی.

ئەمیر عەبدوڵڵاھییان، ھەروەھا وتەکانی نەرێنی و دژی ئێرانیی «ئیلھام عەلی ئێف» سەرۆک کۆماری ئەزەربایجانیشی بە جێگای سەرسوڕمان و داخ و مەخابن زانی.

وە زیری دەرەوەی ئێران لەم دیدارەدا، مەشقی سەربازیی وڵاتانی لەنێو خاکی خۆیاندا لە چوارچێوەی مافی دەستەڵاتی نیشتیمانی دا زانی و وێڕای ئاماژە کردن بە جوڵانەوەکانی ڕژێمی زایونی لە تەنیشتی سنوورە ھاوبەشەکانی ئێران، وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادە بوون و چالاکی نواندنی ڕژێمی زایونی دژی ئاسایشتی نیشتیمانیی خۆیی پێ قەبوڵ ناکرێت و لەم بوارەدا ئەوەی بە پێویستی بزانێت دەیکات.

«عەلی عەلیزادە» باڵوێزی تازەی کۆماری ئازەربایجان لە تارانیش، لەم دیدارەدا ھەبوونی پە یوەندییەکی باش و قوڵ لە نێوان وڵاتەکەی و کۆماری ئیسلامیی ئێرانی وەک وڵاتێکی دراوسێ و خۆشەویستی کۆماری ئازەربایجان بە گرینگ زانی و ھیوای خواست کە ڕووداوەکانی ئەم دواییە لە  ڕێگای ڕاوێژی نێوان کاربەدەستانی دوو وڵات بەم زووانە چارەسەر بکرێت.

سەرپەیڤ