وەزیری دەرەوەی ئێران : ھەرگیز رژێمی ساختەی زایۆنی لە نزیک سنوورەکانی ئێران تەحەمول ناکەین
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی رابردوو بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە گۆڕان لە سنوورەکانی ناوچەکە لە روانگەی ئێرانەوە قەبوڵ ناکرێت ، جەختیکردەوە ، کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەرگیز رژێمی ساختەی زایۆنی لە نزیک سنوورەکانی خۆی تەحەمول ناکات.
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان لە بەرنامەی نیگای یەکی کەناڵی یەکی تەلەفزیۆنی ئێران لە بارەی ھەندێ پرسی پێشھاتوو لە نێوان ئێران و کۆماری ئازەربایجان ، بە ئاماژە بە ھەوڵی زایۆنیەکان و تیرۆریستان بۆ تێکدانی پێوەندیی نێوان دوو وڵات گوتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ھەستیاری و بە بڕشتانە و لە ھەمان کات دا نیگای دۆستانە بۆ دراوسێکانی خۆی لەوان کۆماری ئازەربایجان پرس و بابەتەکان پێوشوێن دەگرێت .
ئەمیرعەبدوڵڵاھیان بە ئاماژە بەوەی کە لە کاتی شەڕی قەرەباغ ھەندێ لایەنی تیرۆریستیی روویانکردە ناوچەکە و رژێمی زایۆنیش ھەوڵیدا ئەم کێشەیە بقۆزێتەوە ، گوتی : ئێران لە ھەمان کات لە ئاستی سیاسی و سەربازی و ئاسایشیی لە کاناڵی دیپلۆماتیک نیگەرانیی خۆی راگەیاند و بە شێوەی جددی بیری کاربەدەستانی ئازەربایجانی خستەوە کە باسی داکۆکیی ئێران لە رزگارکرانی ناوچە داگیرکراوەکانی ئازەربایجان بابەتێکە و پێوەندیی روو لە گەشەی دوو وڵات جێ سەرنجی تارانە ، بەڵام کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەرگیز ئامادەبوونی زایۆنیەکان لە نزیک سنوورەکانی خۆی و گۆڕانی ژئۆپۆلتیکی ناوچەکە تەحەمول ناکات .