«ساڵح ئابادی» بوو بە سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i401370-ساڵح_ئابادی_بوو_بە_سەرۆکی_بانکی_ناوەندیی_ئێران
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە پێشنیاری وەزیری کاروباری ئابووری و دارایی و بە پەسەند کردنی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێرانی دیاری کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 06, 2021 16:40 Asia/Tehran
  • «ساڵح ئابادی» بوو بە سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە پێشنیاری وەزیری کاروباری ئابووری و دارایی و بە پەسەند کردنی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێرانی دیاری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئێران پرێس، بە پێشنیاری «ئیحسان خاندووزی» وەزیری کاروباری ئابووری و دارایی و بە پەسەند کردنی ئەنجومەنی وەزیران، ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» ئەمڕۆ چوارشەممە «عەلی ساڵح ئابادی»ی بۆ سەرۆکایەتیی بانکی ناوەندیی ئێران دیاری کرد.

«عەلی ساڵح ئابادی» دەرچووی بواری دکتۆرای بەڕێوەبەرایەتیی دراڤیی زانکۆی تارانە.

ئەندامەتی لە ئەنجومەنی فیقھیی بانکی ناوەندی، سەرۆک و دامەزرێنەری ئەنجومەنی دراڤیی ئیسلامیی ئێران، ئەندامەتیی لە ئەنجومەنی باڵای بۆرس، ئەندامەتیی لە ئەنجومەنی باڵای بنەمای ٤٤ و سەرۆکایەتیی کۆڕی وەرگرتنی بۆرسەکان، لەو بەرپرسایەتییانەی «عەلی ساڵح ئابادی» بووە.