تشرینی یه‌که‌م 12, 2021 20:02 Asia/Tehran
  • قۆڵبەست کرانی دە کەسی سەر بە دەزگا شۆڤارییەکانی ھێندێک لە وڵاتان لە ئێراندا

وەزارەتی ئیتیلاعاتی ئێران ڕایگەیاند: بە پێ و شوێنگرتنی زیرەکانەو ئیتیلاعاتیی ئەندامەکانی کۆمەڵێک کەسی سەربە دەزگا ھەواڵگرییەکانی ھێندێک لە وڵاتانی ناوچەکەیان لە پارێزگای «بوشەھر»ی ئێران ناس کردووە و ڕاپێچیان کردوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی پەیوەندیی گشتیی وەزارەتی ئیتیلاعاتی ئێران، لە ئەنجامی پێ و شوێن گرتنی زیرەکانەی ئەندامانی ئەم وەزارەتخانەیە لە پارێزگای «بوشەھر»ی باشووری ئێران دە کەسی سەربە دەزگا ھەواڵگرییەکانی ھێندێک لە وڵاتانی ناوچەکە لە پارێزگای «بوشەھر»ی ئێران ناس کراون و گیراون.

لەم ئاگاداری نامەیە دا ھاتووە: ئەم کەسانە بە مەبەستی پێشگرتن بە قوڵ بوونەوەی پەیوەندییەکان و بەرنگار بوونەوەی ئامانجداری ھەوڵە دژی ئاسایشتییەکانیان گیراون و پاش ئەنجام دانی لێکۆڵینەوەی پێویست دۆسیەکانیان بۆ دەرچوونی بڕیار ڕادەستی ھێزی داد کراوە.

وەزارەتی ئیتیلاعات ڕاشیگەیاندووە: لەو ئامانجانەی دەزگا ھەواڵگرییەکانی ھێندێک لە وڵاتان کۆکردنەوەی زانیاری و شۆڤاری کردن لە ناوەندە ھەستیارەکانی ئێران و بەھرە وەرگرتن لەو ئێرانیانەیە کە دانیشتووی ئەو وڵاتانەن ویان ھاتوچۆیان دەکەن.

لە ئاگاداری نامەکەدا ھاتووە: بە زاڵ بوونی ئیتیلاعاتیانەی ئەندامانی وەزارەتی ئیتیلاعات بەسەر جم و جوڵ و ھەڕەشەکانیان بەربەرەکانێ کراوەو بە ھاواھەنگیی دەزگای داد ھەڵس و کەوتێکی پێشگرانە لەگەڵ ئەو پێوەبەستراوانەی دەزگا شۆڤارییەکان کراوە.

سەرپەیڤ