تشرینی یه‌که‌م 13, 2021 09:03 Asia/Tehran
  • «ئینریکە مۆرا» ڕۆژی پێنج شەممە سەردانی ئێران دەکات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران باسی سەردانی «ئینریکە مۆرا» یاریدرەی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا بۆ تارانی کردووە لە ڕۆژی پێنج شەممەدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، «سەعید خەتیب زادە» شەوی چوارشەممە لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێران لە بارەی گەشتی «ئینریکە مۆرا» بۆ تاران وتی: بە پێی ئەو ھاواھەنگیانەی کە کراوە ئەم گەشتە ڕۆژی پێنج شەممە ئەنجام دەگرێت.

«خەتیب زادە» بە دەربڕینی ئەمەی کە گەشتەکە لە ئاراستەی ڕاوێژەکانی ھەردووک لا لە بارەی بابەتگەلی جێی سەرنجی دولایەن ، لەوانە پەیوەندییەکانی نێوان تاران و یەکێتیی ئەورووپا، ئەفغانستان و بەرجام ئەنجام دەگرێ، وتیشی: ڕاوێژو پەیوەندییەکانی دو لایەن قەت نەپچڕاوەو بە شێوەی بەردەوام لە بارەی بابەتگەلی جۆربەجۆری درێژەی ھەیەو ئەم گەشتەش ھەر لەم ئاراستەیەدایە.

سەرپەیڤ