مامۆستایەکی ئایینی کوردی سوننە وەک ڕاوێژکاری سەرۆک‌کۆماری ئێران هەڵبژێردرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i401694-مامۆستایەکی_ئایینی_کوردی_سوننە_وەک_ڕاوێژکاری_سەرۆک_کۆماری_ئێران_هەڵبژێردرا
سەرۆک‌کۆماری ئێران لە حوکمێکدا مامۆستا عەبدولسەلام کەریمی وەکوو ڕاوێژکاری خۆی لە کاروباری نەتەوە و کەمینە ئایینیەکان هەڵبژارد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 18, 2021 04:00 Asia/Tehran
  • مامۆستایەکی ئایینی کوردی سوننە وەک ڕاوێژکاری سەرۆک‌کۆماری ئێران هەڵبژێردرا

سەرۆک‌کۆماری ئێران لە حوکمێکدا مامۆستا عەبدولسەلام کەریمی وەکوو ڕاوێژکاری خۆی لە کاروباری نەتەوە و کەمینە ئایینیەکان هەڵبژارد.

بە پێێ هەواڵی مێهر، بە پێی حوکمی سەید ئیبراهیم ڕەییسی سەرۆک کۆمار، ماموستا عەبدوسەلام کەریمی بووە ڕاوێژکاری سەرۆک‌کۆمار لە کاروباری نەتەوە و کەمینە ئایینیەکان.

ماموستا عەبدولسەلام کەریمی لەدایکبووی ١٣٤٦ی هەتاوی، کوڕی شەهید، خاوەن دوکتۆرای زمان و وێژەی عەرەبی و خاوەن بەڵگەنامەی ئیجتهاد لە ناوەندی گەورەی ئیسلامی ڕۆژاوای وڵاتە.

ناوبراو پێشتر قایمقامی دیواندەرە، سەرۆکی زانکۆی پەیامی نووری مەریوان و سنە، جێگری پەروەردە و فێرکاری پارێزگای کوردستان، بەڕێوەبەری ناوەندی پسپۆڕیی زانستە ئیسلامییەکانی ئیمام شافعی سنە بووە.