تشرینی یه‌که‌م 19, 2021 15:14 Asia/Tehran
  • ڕەییسی: لێک نزیک کردنەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان جوڵانەوەیەکی ستراتژییە لە جیھانی ئیسلام دا

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتی: لێک نزیک کردنەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان کە ئیمام خومەینی(رە) و ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی جەتیان لە سەر کردووەو دەشیکەن، جوڵانەوەیەکی ستراتژییە لە جیھانی ئیسلام دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» ڕۆژی سێ شەممە لە نەریتی دەست پێ بوونی سی و پێنجەمین کۆنفرانسی نێونەتەوەیی یەکگرتنی ئیسلامی، وێڕای ستایش کردنی بەڕێوەبەرانی بەرپا کردنی ئەم دانیشتنە، ڕێزی گرت لە یادو بیرەوەریی ئایەتوڵڵا تەسخیری کە ئەم دامەزراوەیەی پێکھێناو شەھید حاج قاسم سولەیمانی کە بۆ پێکھێنانی یەکگرتوویی لە نێو ئوممەتی ئیسلامی ھەنگاوی بە کردەوەی ھەڵگرت.

ڕەییسی بە دەربڕینی ئەمەی کە کاتی یەکگرتنە لەنێو حکومەتی ئیسلامی دا، وتیشی: لە ئاوا ھەل و مەرجێکدا دەبێ ئەو ڕاسپاردەیە بە ھەند بگرین کە لە ناکۆکی و لێکدابڕان دوورە پەرێزی بکرێت، قسەی ناکۆکی چێکەر نەکرێت و وریای قەڵەمەکان بین، ئەمانە ڕاسپاردەیەکە بۆ نێو حوکمەتی ئیسلامی ھەتا قسەیەک بە پێچەوانەی یەکگرتن نەکرێت، بەڵام جاری واشە یەکگرتن دەبێ لە شێوە ڕوانینمان بۆ ئامانجە ھاوبەشە ئیسلامییەکان بێت.

وتیشی: کاتێک کە داعش پێکھات ھێندێک کەس بە باشی لە داعش تێ نەگەییشتن. ھەر لە کاتەدا لەبیرمە کە ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕایانگەیاند: شێوازی ھەڵس و کەوتی داعشییەکان ھەمان شێوازی زایونییەکانە، ئەمە کاری موسڵمانێک نییە کە ئاوا خوێن بڕێژێت و دڕندەکاری بکات، پاشان ڕوون بووەوە کە ئەوانە ڕیشەی ئەمریکی و زایونییان ھەیە.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتیشی: ئەم پیلانە ئەمڕۆ لە لوبنان و ئەفغانستانیش دەبینین و دوێنێش لە عێراق و سووریادا بینیمان. تێگەییشتن لەم پیلانە گەلێک گرینگە و ڕوونکردنەوەی زانایانی ئیسلامی لاوان لە نێو ئوممەتی ئیسلامی دا دەپارێزێت.

ڕەییسی ڕوو لە زانایان و بیرمەندانی بەشداری کۆنفرانسەکە وتیشی: ڕۆڵی زانایتن و ڕوونکردنەوە لە نێو ئوممەتی ئیسلامی و جیھانی ئیسلام گەلێک کاریگەرە چونکو دەبێ ھەم پێ و شوێنی لادان و چەواشەکارییەکان بگرن و ھەم دەستبەجێ وشداری بدەن ھەتا ئوممەتی ئیسلامی لە بەرامبەر ئەم پیلانانە پارێزراو بێت.

 

سەرپەیڤ