تشرینی یه‌که‌م 24, 2021 12:29 Asia/Tehran
  • رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی : مەزنایەتیی رووداوی لەدایکبوونی پەیامبەر بە قەد گەورەیی پلە و پایەی پەیامبەرە

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە دیداری میوانانی کۆنفڕانسی وەحدەتی ئیسلامیی جەختی کردەوە : مرووداوی لەدایکبوونی پەیامبەر بە قەد گەورەیی پلە و پایەی پەیامبەرە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئەمڕۆ یەکشەممە له دیداری مێوانانی کۆنفڕانسی یەکگرتوویی ئیسلامیی و ژمارێک لە بەرپرسانی وڵات فەرمووی : لەدایکبوونی پەیامبەر لە راستی دا دەسپێکی دەورەیەکی نوێ لە ژیانی مرۆڤدایە ، مژدەیەکە بۆ ئەوەی کە دەورەیەکی نوێ لە ئیرادەی ئیلاهی و کەرەمی ئیلاهی بۆ مرۆڤایەتی دەست پێ بێت .

 بەڕێزیان لە درێژەدا جەختی کردەوە : خوای تەعالا کتێبی مەکنونی بۆ دڵی پیرۆزی پەیامبەر نازڵکرد ، هێنایە سەر زمانی پاکی ئەو بەڕێزە ، بەرنامەی بەختەوەریی مرۆڤی بە تەواوەتیی بەو سپارد ، خستیە سەر شانی ئەو و رایسپارد کە ئەم بەرنامەیە هەم جێبەجێ بکات، هەم رایبگەیەنێ ، هەم لە شوێنکەووانی خۆی داوای بکات .

 رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی فەرمووشی : هەمان پلە و پایەی گەورە کە لە جیهانی وجوود لە سەرەتای ئافرانەوە تا کۆتایی بەو مەزنایەتیە خوای تەعالا بوونەوەرێکی نائافراندووە و مەزنایەتی ئەمانەتێک کە خواوەند لەسەر شانی ئەوی داناوە .

سەرپەیڤ