تشرینی یه‌که‌م 24, 2021 14:15 Asia/Tehran
  • رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی : شاندەری سەرەکیی یەکگرتوویی ، فەلەستینە

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ، لە دیداری ژمارێک لە بەپررسانی وڵات و میوانانی بەشدار لە کۆنفڕانسی وەحدەتی ئیسلامیی ، شاندەری سەرەکیی یەکگرتوویی ، بە فەلەستین زانی و جەختی کردەوە : ئەو حکومەتانەی ئاسایی کردنەوەیان ئەنجامدا ، هەڵەی خۆیان قەرەبوو بکەنەوە .

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی راگەیاندنی نوسینگەی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی، لە ساڵهاتی پیرۆزی لەدایکبوونی پەیامبەری رەحمەت حەزرەتی موحەممەدی موستەفا (دخ) و حەزرەتی ئیمام جەعفەری سادق (ع) ، رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە دیداری ژمارێک لە بەرپرسانی وڵات و میوانانی ئامادەبوو لە کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی وەحدەتی ئیسلامیی ، دوو ئەرکی گرنگی بۆ ئۆمەتی ئیسلامیی ، " شیکردنەوە و بروەپێدانی گشتداگربوونی ئیسلام لە هەموو بوارەکانی ژیانی مرۆڤ " و" بەهێزکردنی یەکیەتی موسووڵمانان " ناوبرد . 

ئایەتوڵڵا خامنەیی دابین بوونی ئامانجی گرنگی بەدیهێنانی ژیاری نوێی ئیسلامیی تەنیا بە یەکیەتی شیعە و سوننە مومکین زانی و فەرمووی : شاندەری سەرەکیی بۆ یەکڕیزی موسوڵمانان دۆزی فەلەستینە و هەرچی جدیی بوونی زیاتر بۆ ژیاندنەوەی مافی فەلەستینیەکان بکرێت ، یەکیەتی ئیسلامیی بەهێزتر دەبێت .

بەڕێزیان هەنگاوی هەندێ حکومەتی ناوچەکە بۆ ئاسیایی کردنی پێوەندی لە گەڵ رژێمی داگیرکەری زایۆنیی بە گوناه و هەڵەیەکی گەورە زانی و فەرمووی : ئەم حکومەتانە دەبێ لەم کار و رێگایەی دژی وەحدەتی ئیسلامیی بگەڕێنەوە و هەڵەی خۆیان قەرەبوو بکەنەوە .

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی یەکگرتوویی موسوڵمانانی بە ئەرک و فەرمانی قورئانی زانی و فەرمووی : وەحدەتی ئیسلامی شتێکی ئوسولیە نە کارێکی تاکتیکی و تایبەتی بارودۆخی تایبەت ، ئەم پێکەوەبوونە دەبێتە هۆی بەهێزبوونی موسوڵمانان تا لە پێوەندی لە گەڵ وڵاتانی غەیری ئیسلامییش بە دەستی پڕەوە کار بکەن .

بەڕێزیان ، هۆکاری پێداگریی پەیتا پەیتا لەسەر پرسی یەکگرتویی ، مەودای زۆری نێوان ئایینزاکان و هەوڵی جددی دوژمنان بۆ زیادکردنی مەوداکان زانی و فەرمووی : ئەمڕۆکە وشەی شیعە و سوننی چووەتە نێو ئەدەبیاتی سیاسیی ئەمریکیەکانیش لە کاتێکدا کە ئەوان لە گەڵ ئەسڵی ئیسلام نەیار و دوژمنن .

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی بە ئاماژە بە هەوڵی ئەمریکا و دەستوپێوەندەکانی بۆ نانەوەی ناکۆکیی و پیلان لە هەر جێگایەکی دونیای ئیسلامی ، فەرمووی : تەقینەوە جێی داخ و فرمێسک هێنەرەکان لە مزگەوتەکانی ئەفغانستان لە دژی خەڵکانی موسوڵمان و نوێژ خوێن لەو رووداوانەن کە بە دەستی داعش ئەنجام دران و ئەمرکیەکان راشکاوانە گوتبوویان کە ئێمە داعشمان ساز کردووە .

 بەڕێزیان کۆبوونەوە و جڤینی ساڵانە لە بابەتی یەکگرتوویی بە کافی نەزانی و فەرمووی : لەم بارەەوە دەبێ باس و شیکردنەوە و هاندان و پلانداڕشتن و دابەشکردنی کاری داییمی ئەنجام بێت و بۆ نمونە هەر لەم پرسەی ئەفغانستان ، یەکێک لە رێگاکانی رێگرتن لە رووداوەکان ، ئامادەبوونی بەرپرسانی بەڕێزی ئێستای ئەم وڵاتە لە ناوەند و مزگەوتەکان یان هاندانی برایانی سوننە بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوە هاوبەشەکانە .

 

سەرپەیڤ