وڵامی بەبڕشتانەی ئێران بە راپۆرتی راپۆرتنێری تایبەتی مافی مرۆڤ لە ئێران
نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وڵامێکی بەبڕشتانە بە راپورتەکەی جاوید رەحمان راپۆتنێری تایبەتی رەوشی مافی مرۆڤ لە ئێران ، ئامانج لەو راپۆرتانەی تەنیا کەڵکوەرگرتنی ئامرازیانە لە مافی مرۆڤ لە دژی وڵاتانی دیکە زانی .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، زەھرا ئیرشادی باڵیۆز و جێگری نوێنەری ئێران لە رێکخراوی نەتەوەکان رۆژی دوشەممە بە کاتی خۆجێیی لە کومیتەی سێھەمی کۆمەڵی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان وڵامی ئێرانی خوێندەوە .
ناوبراو گوتی : ئەگەرچی ھەموو شایەتیی و راستیەکان نیشاندەری ئەم راستیەن کە ھیچ نیازێکی باش لە دیاریکردنی راپۆرتنێری تایبەتی مافی مرۆڤ لە کۆماری ئیسلامیی ئێران دا نیە ، بەڵام ئێران بە قوڵکردنەوەی سیستمی دەسەڵاتی دیموکراتیکی خۆی ، بۆ ساتێک لە خزمەت کردن بە خەڵک ناکشێتەوە .
نوێنەری ئێران بە خستنەئاڕای ئەم بابەتە کە تا ئێستا چەند بەیاننامە لە لایەن نوێنەرانی وڵاتانێک کە وڵاتی منیان لە بواری مافی مرۆڤ سەرکۆنە کردووە ، سەبارەت بە کەمپەینی سامناکی جینۆساید لە کەنەدا خوێندراوەتەوە ؟ وتی: ھیچ . لە بەرامبەردا رۆژاوا بۆ درێژەی میراتی تاڵی کەنەدا لە فێرکردنی بە تۆبزی منداڵانی خۆجێیی و رێکخستنی ستاندارەکانی خۆی لە گەڵ ستانداردە باڵاکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بواری مافی مرۆڤ لە ھیچ ھەوڵێک خۆێ نەبواردووە.
ئیرشادی گوتیشی : راپۆرتنێری تایبەت ھەروا لە ئیدانەکردن یان تەنانەت دەربڕینی نیگەرانیی لە بارەی ھەنگاوە دوژمنکاری و نایاسایی و نامرۆییەکانی ئەمریکا دڕدۆنگە .