تشرینی یه‌که‌م 28, 2021 19:21 Asia/Tehran
  • لەبەریەک ھەڵوەشانەوەی شانەیەکی تیرۆریستی لە شارستانی سەرسنووریی سەردەشت

پەیوەندیی گشتیی بنکەی حەزرەتی حەمزە سەییدوشوھەدا(ع)ی ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند: شانەیەکی تیرۆریستی لە شارستانی سەرسنووریی سەردەشت لەبەر یەک ھەڵوەشایەوە.

پەیوەندیی گشتیی بنکەی حەزرەتی حەمزە سەییدوشوھەدا(ع)ی ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کە لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوای ئێراندا سەقامگیرە، بە بڵاوکردنەوەی ئاگادارینامەیەک ڕایگەیاند: دوابەدوای ھەڵمەتێکی ناس کردن و ھەواڵگرییانە، شانەیەکی چەکداریی تیرۆریستیی کە لە ناوچەی باکووری ڕۆژئاواوە بەنیازی پێدزە کردن و ئەنجام دانی کاری تێکدەرانە بوو، ھەر کە خزایەنێو خاکی وڵاتەوە لە بەریەک ھەڵوەشێندرایەوە.

لە ئاگادارینامەکەدا ھاتووە: دوابەدوای کنەکردنی شانەیەکی تیرۆریستی لە ناوچەی گشتیی سەردەشت کە بە نیازی کاری تێکدەرانەو دژە ئاسایشتی بوو، لە ئەنجامی کاردانەوەی خێراو دەستبەجێی خەباتکارانی بنکەی حەزرەتی حەمزە سەییدوشوھەدا(ع) شانەکە ناس کرا و لە بەریەک ھەڵوەشێندرایەوە.

لە درێژەی ئاگاداری نامەکەدا ھاتووە:ھەڵمەتی تەفروتونا کردنی ئەم شانەیە لە ئەنجامی پێ و شوێگرتنی وردی ھەواڵگریانە مسۆگەر کراو لە پێکدادانێکدا شانەکە بە تەواوی لە بەریەک ھەڵوەشایەوە. لەو ئۆپراسیۆنەدا بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنیش دۆزرایەوە دەستی گیرا بە سەردا.

سەرپەیڤ