تشرینی دووه‌م 04, 2021 15:29 Asia/Tehran
  • بڕیارنامەی کۆتایی ڕێ و ڕەسمی سیانزەی خەزەڵوەر

بڕیارنامەی گردبوونەوەی جەماوەریی سیانزەی خەزەڵوەر «ڕۆژی نیشتیمانیی خەباتی دژی ئیستیکباری جیھانی» دەر کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،ئەمڕۆ پێنج شەممە ھاوکات لەگەڵ یاڵگەڕی دەست گرتن بە سەر مەکۆی سیخوڕیی ئەمریکاو ڕۆژی نیشتیمانیی خەباتی دژی ئیستیکباری جیھانی، جەماوەری تاران ھاوکات لەگەڵ ئوممەتی ئیسلامی لە سەرتاسەری وڵات لە گردبوونەوەیەکی دژی ئیستیکباری دا بەشداریی ڕێ و ڕەسمی ڕۆژی سیانزەی خەزەڵوەریان کرد ھەتا ناڕەزامەندیی خۆیان بەرامبەر بە ستەم و ملھوڕایەتیی دوژمنان ڕابگەیەنن و خۆڕاگریی خۆیان لە بەرامبەر سەرەڕۆیی زۆربێژان پیشان بدەن.

لە کۆتایی ڕێ و ڕەسمەکەدا جەماوەری دژە ئیستکباری ئێران بڕیارنامەیەکیان دەرکرد کە لە دەقەکەی دا ھاتووە: ڕۆژی نیشتیمانیی خەباتی دژی ئیستیکباری جیھانی بە ئاوا بوونی ئەمریکا، شکستی ستراتژیاو سیاسەتەکانی ناوچەیی کۆشکی سپی و کشانەوەی لەشکریانی تیرۆریستی ئەو وڵاتە لە ئەفغانستان و ڕۆژئاوای ئاسیاو ھەروەھا لەبەریەک ھەڵوەشانەوەی بەرەبەرەی لیبراڵ دیموکراسیی ڕۆژئاوا ھاتووەتەوە.

لە دەقی بڕیارنامەکەدا ھەروەھا ھاتووە: شکست ھێنانی ستراتژیاو سیاسەتەکانی ئەمریکا دەرەنجامی ھێزی خۆڕاگری و بەرخۆدانی گەلانی ناوچەکە لە چوارچێوە دیالۆگی خۆڕاگری، یەکگرتن و ورەی دژە ئیستیکباریی گەلی ئێران بووە.

لە بڕیارنامەکەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە کە، داکۆکیی ھەمەلایەنەی خۆمان لە ئارمانجی پیرۆزی قودس و خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین و ھەروەھا داستان ڕسکاندنەکانی حیزبوڵڵای لوبنان، ئەنساروڵای یەمەن، خەباتکارانی بەحرەین و حەشدی شەعبیی عێراق و سووریا وەکو سوپایەکی ھێزمەندی ئیسلامی لە بەرامبەر سیستێمی زاڵیەتی خوازو زایونیزمی جیھانی و کۆنەپەرستیی ناوچەکە ڕادەگەیەنین.

سەرپەیڤ