پێوەندی تەلەفوونی ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i402328-پێوەندی_تەلەفوونی_ئەمیر_عەبدوڵڵاهیان_لەگەڵ_وەزیری_دەرەوەی_عێراق
وەزیری دەرەوەی ئێران ، دوابە دوای دەستدرێژی بێئاکام بۆ سەر گیانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە وتووێژی تەلەفوونی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 07, 2021 18:28 Asia/Tehran
  • پێوەندی تەلەفوونی ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق

وەزیری دەرەوەی ئێران ، دوابە دوای دەستدرێژی بێئاکام بۆ سەر گیانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە وتووێژی تەلەفوونی کرد.

بە پێی راپۆرتی کەناڵی دەنگ وباسی ئێران پرێس، لەئاکامی هەوڵدان بۆ دەستدرێژی بۆ سەر گیانی سەرۆک وەزیرانی عێراق،حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ (یەکشەممە) لە پێوەندی تەلەفوونی لەگەڵ فوادحسەین هاوشانی عێراقی خۆی هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی سڵاوی سەید ئیبراهیم ڕەییسی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە مۆستەفا کازمی،خۆشحاڵی خۆی دەربریوە بە هۆی  متمانە و دڵنیایی  لەسەلامەتی سەرۆک وەزیرانی عێراق.

لەم وتوویژه تەلەفوونییەدا  ئەمیر عەبدوڵڵاهیان،وەها رووداوگەلێکی بە پێچەوانەی پاوەجێی و ئاسایشیی وڵاتی دۆستی عێراق زانی  کەلە لایەن ناحه زانی ئەم وڵاتە و لە پێناو تێکشێواندنی هێوری عێراق ئەنجام دەگرێت.

لەم وتووێژەدا  فوئاد حسەین وەزیری دەرەوەی عێراق، هاوکات لەگەڵ رێزگرتن لە هەوڵی سەید ئیبراهیم ڕەییسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و وەزیری دەرەوەی ئێران و لێکدانەوەی دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکه هاوپێوەند لەگەڵ ئەم ڕووداوە بە وەکاله ت لە لایەن کازمییەوە سپاس و پێزانینی خۆی پێشکەشی سەرۆک کۆماری ئێران کرد.