سەرکەوتوو بوونی پیشەی دەرمانجێکردنی ئێران لە بواری «نانۆ» لە دنیادا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i402658-سەرکەوتوو_بوونی_پیشەی_دەرمانجێکردنی_ئێران_لە_بواری_نانۆ_لە_دنیادا
سەرۆکی ڕێکخراوەی خۆراک و دەرمانی ئێران ڕایگەیاند: پیشەی دەرمانجێکردنی ئێران لە بواری «نانۆ» لە دنیادا سەرکەوتوو بووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 18, 2021 06:08 Asia/Tehran
  • سەرکەوتوو بوونی  پیشەی دەرمانجێکردنی ئێران لە بواری «نانۆ» لە دنیادا

سەرۆکی ڕێکخراوەی خۆراک و دەرمانی ئێران ڕایگەیاند: پیشەی دەرمانجێکردنی ئێران لە بواری «نانۆ» لە دنیادا سەرکەوتوو بووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «بەھرام دارایی» سەرۆکی ڕێکخراوەی خۆراک و دەرمانی ئێران لە بیست و سێھەمین کۆبوونەوەی خوێندکارانی دەزمانچێکەری وڵات وتی:  پیشەی دەرمانجێکردنی ئێران لە بواری «نانۆ و نانۆ بایۆتیک» سەرکەوتنی زۆری تۆمار کردووەو لە دنیادا قسەی بۆ کردن ھەیە.

سەرۆکی ڕێکخراوەی خۆراک و دەرمانی ئێران وتیشی: ئەگەر بتوانین ئەو خێراییەی کە لە پیشەی دەرمانچێکردن لە وڵات دا ھەمانە ھەروا بپارێزین دیارە بارستایی باشتریش دێتە ئاراوە.

«دارایی» ھەروەھا وتیشی: پەرە پێ دانی چالاکیی زانست بنەماو بەلەزکاران ئەو ڕێگا خێرایانەن کە دەتوانن وڵات بە ئامانجی خۆی بگەیەنن.