وەرگیرانی بەشێک لە قەرزەکانی عێراق لە لایەن ئێرانەوە
کانونی یهکهم 11, 2021 19:54 Asia/Tehran
سەرۆکی ژووری بازرگانیی ھاوبەشی ئێران و عێراق رایگەیاند عێراق بەشێک لە قەرزی ئێرانی داوەتەوە .
یەحیا ئالی ئیسحاق سەرۆکی ژووری بازرگانیی ھاوبەش ئێران و عێراق لە وتووێژ لە گەڵ ھەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران دا گوتی : بەشێک لە قەرزی 7 ملیار دۆڵاریی لە عێراق وەرگیراوە و پرۆسەی وەرگرتنی ئەم قەرزانە بە پێی رێکەوتنی بانکە ناوەندیەکانی دوو وڵات درێژەی ھەیە .
ئالی ئیسحاق بە ئاماژە بەوەی کە قەرزی ئێران لەسەر عێراق دەگەڕێتەوە بۆ ھەناردەی گاز و کارەبا گوتی : بانکە ناوەندیەکانی ئێران و عێراق رێککەوتنامەیەکیان ھەیە کە بە گوێرەیەوە بانکی ناوەندیی ئێران بەشێک لە قەرزەکانی سەر عێراق بۆ کڕینی کەلوپەلی پێوێست لە رێگەی عێراقەوە خەرج دەکات و بەشێکیشی بە پارە ئەدرێتەوە بە ئێران .
سەرپەیڤ