کانونی یه‌که‌م 12, 2021 14:29 Asia/Tehran
  • رێبەری باڵای شۆڕش : دوژمن بە درۆ و چەواشەکاریی جێگای ستەمکار و ستەملێکراو دەگۆڕێ

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ، لە دیداری کۆمەڵێک لە پەرستاران و بنەماڵەی شەھیدانی بەرگریکاری سەلامەت جەختی کردەوە : ئەگەر راستیەکان نەگێڕنەوە ، دوژمن بە درۆ و چەواشەکاریی جێگای ستەمکار و ستەملێکراو دەگۆڕێ .

ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئەمڕۆ یەکشەممە لە دیداری  ژمارێک لە پەرستاران و بنەماڵەی شەھیدانی بەرگریکاری سەلامەت ، ئاکار و ھەڵسوکەوتی . قسەکانی حەزرەتی زێنەبی کوبرا (س) ی بە نیشاندەری مەزنایەتی و ھێزی رۆحیی و مەعنەوی و عەقڵانیی رەگەزی ژن زانی .

بەڕێزیان بە  جەختکردن لەسەر زەروورەتی وتنی ڕاستییەکان، راستییەکانی کۆمەڵگا، مێژووی شۆڕش و ڕووداوە جۆراوجۆرەکانی 42 ساڵی ڕابردووفەرمووی : ئەگەر ڕاستییەکان نەڵێنەوە دوژمن بە درۆ جێی ستەمکار و ستەملێکراو دەگۆڕێت.

 ئایەتوڵڵا خامنەیی وێرای پیرۆزبایی ئەو ڕۆژە لە چینی پزیشک و پەرەستار، بە دووپات کردنەوەی ئەو بابەتانەی کە لە رابردوودا لەسەری جەخت کردووە، سەبارەت بە زەروورەتی وتنی ڕاستی"ڕاستییەکانی کۆمەڵگا، مێژووی شۆڕش، بەرەڤانی پیرۆز و ڕووداوەکانی ٤٢ ساڵی ڕابردوو،  فەرمووی : ئەگەر ئەو کارە نەکرێت کە لە زۆربەی بابەتەکان نەکراوە، دوژمن ڕوانگەی درۆی خۆی بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکاتەوە و بە گۆڕینی جێگای ستەمکار و ستەملێکراو، هەوڵە زاڵمانەکانی خۆی پاساو ئەدات.

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە بەشێکی دیکەی قسەکانی سەبارەت بە بایەخی  پەرەستاریی فەرمووی : خاڵی سەرەکی ئەو بایەخانە، یارمەتی بە مرۆڤێکە کە پێویستی هەیە واتا نەخۆشێک کە لە هەموو پرسەکان دا، پێویستی بە سەرەنج ویارمەتی پەرەستار هەیە.

بەڕێزیان بە ئاماژە بە خۆشحاڵیی زۆردارانی جیھان لە رەنج و ئازاری گەلی ئێران کە لە رووداوەکانی وەک یارمەتیدانی سەددام بۆ کیمیاباران و بەدیھێنانی رەنج و ئازاری زۆر بۆ دانیشتوانی شارە سنووریەکانی ئێران و ھەروەھا لە پرسی وەکوو بایکۆتی دەرمانیی گەلی ئێران تەواو ئاشکرا بووە ، فەرمووی : بە لەبەرچاوگرتنی ئەم راستیانە کاتێک کە پەرستاران ، بە ھەوڵ و فیداکاری ، بزە دەخەنە سەر لێوی نەخۆشان و کەسوکاریان ، لە راستێدا خەریکی موجاھیدەت لە بەرامبەر زۆردارانی رق  لەدڵن کە ئەم کارە ، بایەخی دوو ئەوندەی کۆمەڵگای پەرستاریی لە ئێرانی ئیسلامیە . 

 

سەرپەیڤ