کانونی یه‌که‌م 15, 2021 19:06 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاھییان:  ئێران و ئاژانس لە سەر بەردەوامیی ھا.کاریی زیاتر ڕێککەوتن

وەزیری دەرەوەی ئێران باسی ڕێککەوتنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکیی کرد.

«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە دوایین ڕۆژی کۆبوونەوەی سەرۆکانی نوێنەرایەتییەکانی ئێران لە وڵاتانی دراوسێ، تیشکی خستە سەر وتووێژەکانی ئێستای ئێران و نوێنەرانی چوار کۆ یەک لە ڤییەناو وتی: شەوی ڕابردوو لەگەڵ ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی لە سەر ئەوە ڕێککەوتن کرا کە دەتوانێ ھێندێک لەو نیگەرانییانەی کە لە بارەی بەرنامەی ئاشتیانەی ناڤۆکیی ئێرانەوە بانگەشەی دەکات کەم کاتەوەو پتر لە جاران ھاوکاریی بەرامبەری لەگەڵ ئێراندا ھەبێت.

ئەمیر عەبدوڵڵاھییان ھەروەھا ھێندێک بانگەشەی پەیوەست بە بوونی خواستی واوەبەرجامی لە دەقی پێشنبارکراوی تیپە دانوستانکارەکەی ئێران ڕەت کردەوەو پێی داگرت: ئەو دەقە بە تەواوی بە پێی بەرجام ئامادە کراوەو ھیچ خاڵێکی بەدەر لە بەرجامی تێدا نییە.

سەرۆکی دەزگای دیلۆماسیی ئێران وتیشی: دەقە پێشنیار کراوەکەی ئێران دەرەنجامی دەیان کاژێر باس و وتووێژەو ئامانجی ئێران ھەڵگیرانی یەکجاریی بایکۆتەکان لە بەرامبەر نەھێشتنی ئەو نیگەرانیانەی لایەنەکانی بەرامبەر لە بارەی پرسی ناڤۆکییەوە بانگەشەی دەکەن.

وەزیری دەرەوەی ئێران ھیواداریی دەربڕی کە، لایەنەکانی بەرامبەر بە نیازپاکیەوەو بە مەبەستی چارەسەر کردنی کێشەکان لە سەر ھەوڵەکانیان بەردەوام بن.

سەرپەیڤ