یەکەم حاڵەتی بینرانی گۆڕاوی ئۆمیکڕۆن لە ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i403655-یەکەم_حاڵەتی_بینرانی_گۆڕاوی_ئۆمیکڕۆن_لە_ئێران
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی ئێران ڕایگه‌یاند، یه‌که‌مین تووشبووى گۆڕاوى ئۆمیکرۆن له‌ ئێران تۆمارکراوه‌.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 19, 2021 14:41 Asia/Tehran
  • یەکەم حاڵەتی بینرانی گۆڕاوی ئۆمیکڕۆن لە ئێران

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی ئێران ڕایگه‌یاند، یه‌که‌مین تووشبووى گۆڕاوى ئۆمیکرۆن له‌ ئێران تۆمارکراوه‌.

محەمەد ھاشمی سەرپەرستی ناوەندی پێوەندیە گشتیەکان و راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستیی ئێران گوتی : لە کۆبوونەوەی بە پەلەی ئەرکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنای وەزارەتی تەندروستیی ئێران ، وێڕای پشتڕاستکرانەوەی تۆمارکرانی گۆڕاوی نوێی کۆرۆنا لە وڵات لە لایەن ھەموو ئەندامانەوە لە بارەی ئامادەکرانی پرۆتۆکۆلی نوێی تەندروستیی بیر و ڕا گۆڕدرایەوە . 

به‌پێی داتاکانى ته‌ندروستیی ئێران تاوه‌کو ئێستا 131 هه‌زار و 83 که‌س به‌ کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و شه‌ش ملیۆن و 179 هه‌زار و 979 تووشبووش تۆمارکراون‌.