کاردانەوەی ئێران بە گۆڕینەوەی زیندانییەکان لە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i403669-کاردانەوەی_ئێران_بە_گۆڕینەوەی_زیندانییەکان_لە_سووریا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە ئازاد کردنی زیندانییەکان لە سووریا، وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بە بۆنەی گۆڕینەوەی ڕفێندراوان و قۆڵبەست کراوان لە حەڵەب، پێداگریی کرد سەر پێویستیی درێژە دان بەم کارە مرۆییە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 19, 2021 17:40 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ئێران بە گۆڕینەوەی زیندانییەکان لە سووریا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە ئازاد کردنی زیندانییەکان لە سووریا، وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بە بۆنەی گۆڕینەوەی ڕفێندراوان و قۆڵبەست کراوان لە حەڵەب، پێداگریی کرد سەر پێویستیی درێژە دان بەم کارە مرۆییە.

 

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە لەم بارەوە وتی: ئەم ئۆپەراسیۆنە ڕۆژی هەینی لە ژێر چاودێری ئێران و ڕووسیا و لە لایەن مانگی سووری سووریاوە بەڕێوە چوو و بەم جۆرە ١٠ کەس ئازاد کران.

نابراو گوتیشی : کۆماری ئیسلامی ئێران داوا لە لایەنە پێوەندیدارەکان دەکات بۆ ئاسانکاری و هاوئاهەنگی بە مەبەستی گۆڕینەوەی زیاتری زیندانیان هەوڵ بدەن.

ناوبراو ڕوونی کردەوە: هەوڵ ئەدەین لە ڕێگای هاوکاری لە گەڵ مانگی سووری سووریا کاری لەم شێوە گەشە پێ بدەین و لە ساز کردنی متمانە لە نێوان دوو لایەندا کاریگەر بین و ڕێخۆشکەری درێژەدان بەم کارانە بین.