خەتیب زادە:پرسی 9 هاوڵاتیە کوردە گیراوەکە لە سوریا پێوشوێن دەگرین
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە دەستگیر کرانی 9 هاووڵاتی کوردی ئێرانی لەلایەن تورکیاوە و ڕادەست کردنیان بە دژبەرانی سووریا وتی: لەو بارەوە گفتوگۆ کراوە و بابەتەکە شوێنگیری دەکرێت.
9 شارومەندی ئێرانیی کە بە دوای کار لە ئەوروپا لە رێگەی تێپەڕین لە وڵاتی تورکیا بوون لە مانگی ئابی ئەمساڵ دا بە دەستی پۆلیسی تورکیا گیران و رۆژی 22 ی ئاب رادەستی هێزەکانی بە ناو ئەرتەشی ئازادی سوریا لە باکووری ئەم وڵاتە کراون و لەو کاتەوە لە دەستی ئەم گروپەدا یەخسیرن .
سەعید خەتیبزادە لە پرێس کۆنفڕانسی حەوتانەی دا وتیشی: ئێمە سەبارەت بە دانوستانەکانی ڤیەنا هیچ گفتوگۆیەکی ڕاستەوخۆمان لەگەڵ ئەمریکا ئەنجام نەداوە و هەندێک پەیام لەلایەن ئێنریکە مۆرا گۆڕدراوەتەوە.
سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە وەڵام بە کاردانەوە بە قسەکانی جیک سالیوان ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا سەبارەت بە ناردنی پەیامی ڕاستەوخۆ بە تاران وتی: ئێمە سەبارەت بە گفتوگۆکانی ڤیەنا هیچ قسەیەکی ڕاستەوخۆمان لەگەل ئەمریکا لەم مانگانە کە دانوستانەکانی ڤیەنا بووە، ئەنجام نەداوە.
ناوبراو لە کاردانەوە بە هەواڵە بڵاو کراوەکان سەبارەت بە باڵوێزی ئێران لە یەمەن وتی: پێوەندییەکانی ئێران و ئەنساروڵڵا پتەوە. ئێران هێشتا بەرانبەر خەڵکی یەمەن خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت و بە هەموو کارتە سیاسی و ئابووریەکان یارمەتیدەریانە.
خەتیب زادە لە کاردانەوە بە ڕوانگەی سێ وڵاتی ئەورووپی لە کاتی دانوستانەکانی ڤیەناش وتی: سێ وڵاتی ئەورووپی زانیاری هەڵە دەدەنە مێدیاکان.