وتووێژی ئێران و سووریا لە بارەی پەرە پێ دانی ھاوکارییەکان لە بواری گواستنەوە
وەزیری گواستنەوەی سووریا و کۆمەڵێک لە کۆمپانیاکانی ئێران بەستێنی ھاوکاری لە بواری گواستنەوەی ئاسمانی و زەوینییان تاوتوێ کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئیرنا، «زەھر خەزیم» وەزیسری گواستنەوەی سووریا لە دانیشتنێکدا لەگەڵ نوێنەرانی کۆمەڵێک لە کۆمپانیاکانی ئێران لە دیمەشق وێڕای ئاماژە کردن بە بایکۆتەکانی یەک لایەنەی ڕۆژئاوا دژی جەماوەری سووریا، ھاوکاریی گواستنەوەی لە نێوان سووریاو ئێراندا بە گرینگ زانی بۆ سەرکەوتن بە سەر بایکۆتەکاندا.
وەزیری گواستنەوەی سووریا ھەر لە دانیشتنەکەدا خوازیاری ڕوون بوونەوەی چوارچێوەی ھاوکاری لە بواری گواستنەوەی ئاسمانی و زەوینی بوو لە نێوان ئێران و سووریا بە پێی بڕگە یاساییەکان و. لێکدانەوەیاتن لە لایەن لێزنەکانی ھاوپەیوەندەوە لە ھەردووک کەرتەکەدا.
شاندەکەی ئێرانیش لە دانیشتنەکەدا ھەلی پێکھاتنی ھێڵی ئاسمانیی ھاوبەش و پشتگری لە پرۆژەکانی ڕاگرتن و چاکسازیی جاددەکان و سەرمایەنانەوە لە چێکردنی ڕێگاوبان و پردگەلی تازەی لە سووریادا تاوتوێ کرد.