ناردەی ٨٩ ھەزارتۆن کەل و پەلی بەپێوەر لە سنووری میھرانی ئێرانەوە بۆ عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i403895-ناردەی_٨٩_ھەزارتۆن_کەل_و_پەلی_بەپێوەر_لە_سنووری_میھرانی_ئێرانەوە_بۆ_عێراق
بەڕێوەبەری گشتیی پێوەرو ستانداردی ئیلام لە ڕۆژئاوای ئێران ڕایگەیاندووە: پترلە ٨٩ ھەزارتۆن کەل و پەلی بەپێوەر لە سنووری میھرانی ئێرانەوە ڕەوانەی عێراق کراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 25, 2021 09:12 Asia/Tehran
  • ناردەی ٨٩ ھەزارتۆن کەل و پەلی بەپێوەر لە سنووری میھرانی ئێرانەوە بۆ عێراق

بەڕێوەبەری گشتیی پێوەرو ستانداردی ئیلام لە ڕۆژئاوای ئێران ڕایگەیاندووە: پترلە ٨٩ ھەزارتۆن کەل و پەلی بەپێوەر لە سنووری میھرانی ئێرانەوە ڕەوانەی عێراق کراوە.

«مەھناز ھیممەتی» بەڕێوەبەری گشتیی پێوەرو ستانداردی ئیلام لە ڕۆژئاوای ئێران  ئەمڕۆ شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیرنا وتی: ۸۹ هەزار و ۹۱۱ تۆن کاڵاو کەل و پەلی بەپێوەروستاندارد لە دسەرەتای ئەمساڵی ١٤٠٠ەوە ھەتا کۆتایی مانگی سەرماوەز لە ڕێگای سنووری نێونەتەوەیی میھرانەوە ڕەوانەی عێراق کراوە.

بەڕێوەبەری گشتیی پێوەرو ستانداردی ئیلام وتیشی: زۆربە کەل و پەلە ڕەوانە کراوەکان لەژێر چاودێریی بەشی کۆنترۆڵی کوالیتی سەربەم فەرمانگەیەو لە ماوەی دیاری کراودا ڕەوانە کراون کە داگری بەردی بیناچێکردن، بەردی ئاسن، کاشی، شیش، شت و مەکی کیمیایی و پارچەکانی ترۆمبیل بوونە.

ھیممەتی وێڕای ئاماژە کردن بە ئاستی ناردەی کەل و پەلی بەپێوەرو ستاندارد لە ساڵی ١٣٩٩ەوە وتووشیەتی: لەم ماوەیەدا نزیکەی ٦٧٦ نمونەی کاڵا ڕەوانە کراوە.

شاری سەرسنووریی میھران لە پارێزگای ئیلام بە نزیکەی ٢٣٠ کیلومەتر مەودا لەگەڵ بەغدا نزیکترین شاری سەرسنووریی ئێران لەگەڵ پێتەختی عێراق و پیرۆزگەکانی ئەو وڵاتەیە.