بانکی جیھانیی قەرزی 9 میلیۆن دۆڵاریی ئەدا بە ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i404348-بانکی_جیھانیی_قەرزی_9_میلیۆن_دۆڵاریی_ئەدا_بە_ئێران
سەرۆکی رێکخراوی وەبەرھێنان و یارمەتیە ئابووری و تەکنیکیەکانی ئێران ، رایگەیاند بانکی جیھانیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ، سەرباری دژیەتی کردنی ئەمریکا ، قەرزێکی 9 میلیۆن دۆڵاریی ئەدا بە ئێران .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 08, 2022 04:49 Asia/Tehran
  • بانکی جیھانیی قەرزی 9 میلیۆن دۆڵاریی ئەدا بە ئێران

سەرۆکی رێکخراوی وەبەرھێنان و یارمەتیە ئابووری و تەکنیکیەکانی ئێران ، رایگەیاند بانکی جیھانیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ، سەرباری دژیەتی کردنی ئەمریکا ، قەرزێکی 9 میلیۆن دۆڵاریی ئەدا بە ئێران .

عەلی فکری گوتی : بانکی جیھانیی بە لەبەرچاونەگرتنی ھەوڵی ئەمریکا و لۆبیی زایۆنی ، رەزامەندیی نیشاندا لە گەڵ پێشکەشکردنی قەرز بە وەزارەتی تەندروستیی کۆماری ئیسلامیی ئێران . 

ناوبراو گوتیشی : رێکخراوی تەندروستیی جیھانیی ھەموو پێداویستیەکی دەرمانی و کەلوپەل بۆ نەھێشتنی پەتای کۆرۆنا دەکڕێ و ڕادەستی ئێرانی دەکات . 

وەرگرتنی ئەم قەرزە لە دوایین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێران پەسەند کرا .