کانونی دوھەم 11, 2022 10:41 Asia/Tehran
  • سەردار سەلامی: ئەمریکا لە ناوچەکەی ڕۆژئاوای ئاسیادا ھیچ جێگایەکی نییە

فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وتی: ئەمریکیەکان بەم ئەنجامە گەییشتوون کە مانەوەیان لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا زیانی قورستری بۆیان بە دواوە دەبێت.

سەرداری سەرلەشکر «حسەین سەلامی» فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنیی مەیادین لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ھەڕەشەی واشێنگتۆن لە تاران سەبارەت بە وەڵام دانەوەی شیمانەیی بە تیرۆری تاوانکارانەی شەھید سولەیماتی جەختی کرد: ئێران بە پێی فەرمانەکانی کۆشکی سپی ناجوڵێتەوە.

سەردار سەلامی وتیشی: جێگای ئەمریکییەکان لە ناوچەی ئێمەدا نییەو نابێ لە عێراق، ئەفغانستان، بەحرین، کوێت و سووریا ئامادە بن.

فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ھەروەھا جەختی لەوەش کردەوە کە، موسڵمانان ماوەی ئەوە بە ئەمریکییەکان نادەن سەرزەوییەکانیان داگیر بکەن.

سەرپەیڤ