بیستی جەمادیوسسانی ، ساڵھاتی لەدایکبوونی پیرۆزی حەزرەتی فاتیمەی زەھرا (س)
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i404812-بیستی_جەمادیوسسانی_ساڵھاتی_لەدایکبوونی_پیرۆزی_حەزرەتی_فاتیمەی_زەھرا_(س)
یەکشەممە سێی رێبەندان ، رێکەوتی بیستی جەمادیوسسانی ساڵی 1443 ی کۆچی ، ساڵھاتی لە دایکبوونی پرۆزی حەزرەتی فاتیمەی زەھرا (س) کچی پەیامبەری نازداری ئیسلام ( دخ) و ھاوسەری حەزرەتی عەلی (ع) ە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 22, 2022 20:31 Asia/Tehran
  • بیستی جەمادیوسسانی ، ساڵھاتی لەدایکبوونی پیرۆزی حەزرەتی فاتیمەی زەھرا (س)

یەکشەممە سێی رێبەندان ، رێکەوتی بیستی جەمادیوسسانی ساڵی 1443 ی کۆچی ، ساڵھاتی لە دایکبوونی پرۆزی حەزرەتی فاتیمەی زەھرا (س) کچی پەیامبەری نازداری ئیسلام ( دخ) و ھاوسەری حەزرەتی عەلی (ع) ە .

حەزرەتی «فاتیمەی زەھرا(س)»کچی خۆشەویستی پێغەمبەری ئیسلام(دخ)و ھاوسەری ئەمیری موئمینان ئیمامی عەلی(ع) ، بیستی جمادیوسسانیی ساڵی ھەشتی بەرلە ھیجرەت لە دایک بوو.

ئەم خاتوونە مەزنە ھەر لە ھەڕەتی منداڵییەوە لە ماڵی وەحی بە ھۆی ڕێشاندانەکانی باوکی بەڕێزی واتە  پێغەمبەری مەزن(دخ) بە باڵاترین پلەوپێگەی کەماڵ و ئەفراژ بوونی زانست و فەزیلەت گەییشت.

کچی خۆشەویستی پەیامبەرھەروەھا لە مەکۆی گەرم و گوڕی ماڵی ئیمامی عەلی(ع) بە باشترین شێوە دەستی کرد بە ڕاپەڕاندنی ئەرکی ھاوسەرداری و دایکایەتی و مرۆڤگەلێکی گەورەوپاکی وەک ئیمامی حەسەن(ع) ئیمامی حسەین(ع) و حەزرەتی زەینەب(س) لە داوێنی خۆی دا پەروەردە کرد.

حەزرەتی «فاتیمەی زەھرا(س)» لە ھەموو ڕوویەکەوە ھێماو سەرمەشقی ئافرەتانی جیھان  دێتە ئەژمارو ڕۆژی لەدایک بوونی لە ئێراندا وەک ڕۆژی «دایک» و ڕۆژی «ژنان» ناودێری کراوەو  لەم ڕۆژەدا لە پلەوپایەی ئافرەتان بە تایبەت دایکان ڕێز دەگیرێت.