کانونی دوھەم 26, 2022 10:40 Asia/Tehran
  • ڕەییسی: ئەگەر بێتوو بایکۆتی ملھوڕانە ھەڵگیرێت ھەلی ھەرچەشنە ڕێککەوتنێک دەڕەخسێت

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئەگەر بێتو لایەنەکان ئامادە بن کە بایکۆتەکانی دژی گەلی ئێران ھەڵوەشێننەوە، ئەو سا ڕێی تێ ئەچێ ھەرچەشنە ڕێککەوتنێک بکرێت.

«سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە لە بەرنامەیەکی ڕاستەوخۆی تەلەفزیۆنی دا بە دەربڕینی ئەمەی کە بەرھەمی گەشت و دیدارەکەی لەگەڵ کاربەدەستانی وڵاتان دەبێ دابین کرانی بەرژەوەندیی وڵات و گەشە لە ھەموو  بوارەکاندا بێت و بزەی بە بێ دەستکەوت ھیچ قازانجێکی بۆ خەڵک نییە وتیشی: ئەگەر لەم دانوستانانەی ئێستا لایەنەکانی بەرامبەر ئامادەی ھەڵگرتنی بایکۆتە ملھوڕانەکەی سەرئێران بن ، ئەوسا بەستێن بۆ ڕێککەوتن خۆش دەکرێت.

سەرۆک کۆماری ئێران لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا کە دانوستانەکانی ڤییەنا چۆن دەڕواتە پێشەوەو ئەگەر بێتو ئەمریکییەکان بە بڕشتانە داوای دانیشتنی ڕاستەوخۆ بکەن ھەڵوێستی ئێران چۆن دەبێت، وتیشی: ئەم داخوازییە لە مێژە کە کراوە بەڵام ھەتا ئێستا ھیچ دانیشتنێک لەگەڵ ئەمریکییەکان نەکراوە.

ڕەییسی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە بڕیاری دەوڵەتەکەی ھەڵس و کەوت لەگەڵ تەواوی دنیایە، وتیشی : ھەڵس و کەوت لەگەڵ تەواوی ئەو وڵاتانەی دنیا پێ و شوێن دەگرین کە بیانەوێت پەیوەندییان لەگەڵماندا ھەبێت، بەڵام ئەو وڵاتانەی کە بە نیازی بەربەرەکانێ بن دیارە لە بەرامبەریاندا خۆڕاگری دەنوێنین.

بەڕێزی لە بەشێکی دیکەی وتەکانی دا وێڕای ئاماژە کردن بە گەشتەکەی ئەم دواییەی بۆ مۆسکۆ وتیشی: لە لواری دراڤی و دارایی دا لەگەڵ ڕووسەکان ھاوبیروڕاین کە زاڵیەتیی دۆلار بشکێندرێت و بە پارەی نیشتیمانیی خۆمان سات و سەودا بکەین.

سەرپەیڤ