رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی : جیھادی کارئافرێنان و کرێکاران لە مەتەرێزی بەرھەمھێنان دا بووە ھۆی دانپیاداھێنانی ئەمریکا بە شکست و نوشوستی
رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ، لە دیداری ژمارێک لە بەرھەمھێنەران و چالاکانی پیشەسازیی ، جیھادی کارئافرێنان و کرێکاران لە مەتەرێزی بەرھەمھێنانی بە مایەی دانپیاھێنانی ئەمریکا بە شکستی شەڕی ئابووریی زانی .
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی راگەیاندنی نوسینگەی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ، ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئەمڕۆ یەکشەممە لە دیداری ژمارێک لە بەرھەمھێنەران و چالاکی پیشەسازیی فەرمووی : ئاگاداریی خەڵک لە سەرکەوتنەکانی چالاکانی ئابووریی لە زمانی خودی ئەو کەسانەوە ، بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەڕی دەروونیی دژمن سوودمەندە .
بەڕێزیان بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە گەڵاڵەکانی دوژمن بۆ گرتنەوەی سەنگەری بەرھەمھێنان رووبەڕووی شکست بووەوە ، فەرمووی :لەم شاڵاوەدا بۆسەر ئابووریی وڵات ، ھەندێ کێشە بۆ گوزەرانی خەڵک بەدیھات بەڵام بەرھەمھێنان بە چۆکدانەھات و وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا چەند رۆژ لەمەوبەر راشکاوانە رایگەیاند سیاسەتی گوشاری زۆرینە بووەھۆی نوشوستی ھێنانی سەرشۆڕانەی ئەمریکا .
رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ھەروەھا فەرمووی : ئەوان لەبەریەک ھەڵوەشانی بە خەیاڵی خۆیان چەند مانگەیان بە بوارخۆشکەری مسۆگەربوونی ئامانجی سیاسیی وەیشوومی خۆیان دەزانی بەڵام دوای دە ساڵ ، مەتەرێزی بەرھەمھێنان و ئابووریی وڵات شکور بۆ خوا لەسەر پێیە .
ئایەتوڵڵا خامنەیی فەرمووشی : بازدانی بەرھەمھێنان بە باشبوونی شاندەرە ئابووریەکانی وەکوو دامەزرانی پاوەجێ ، رۆنەقی ھەناردە ، داھاتی دراڤی و دابەزینی رێژەی ھەڵاوسانی بەدوادایە و سەربەستیی ئابووریی کە دەستەبەری سەروەریی و ئاسایشی نیشتمانیی و بەرزبوونەوەی متمانە بە خۆیی نیشتمانیە ، بەدوای خۆی دا دێنێ .
بەڕێزیان فەرمووی : بەرھەمھێنەر و دامەزراوەی وامان ھەبوونە کە چاوەڕوانی لابردنی بایکۆتەکان و ئەنجامی دانوستانەکان نەبوون و بە کار و تێکۆشان بون بە نمونەی سەرکەوتوو .