پەیامی «ڕەییسی» بۆ ھاوتا چینییەکەی: خۆشحاڵم دەستپێکی ساڵی نوێ ھاوتەریبە لەگەڵ ڕاپەڕێندرانی بەرنامەی ھاوکاریی تۆکمەی ٢٥ ساڵە
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە پەیامێکدا بۆ ھاوتا چینییەکەی ھیواداریی دەربڕی کە لە سای ئەو متمانە سیاسییە بەرامبەرەی لە نێوان تاران و پەکین پێکھاتووە، ھاوکارییەکانی دوو وڵات لە تەواوی بوارەکاندا بە تایبەت بەرژەوەندیی ھاوبەشی وڵاتانی ڕوولەگەشە پەرە بستێنێ.
ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری وڵاتەکەمان لە پەیامێکدا بۆ «شی جین پینگ» سەرۆک کۆماری گەلی چین نووسی: گەییشتنی جێژنی بەھارەو ساڵی نوێی چینی لە بەڕێزتان و جەماوەری سەربەرزی چین لە ناخی دڵەوە پیرۆزبایی دەکەم.
لە پەیامی سەرۆک کۆماردا ھاتووە: خۆشحاڵم کە لە سەرەتای ساڵی تازەدا، پەیوەندیەکانی ھەردووک نەتەوەکە چووەتە قۆناغی پەنجاساڵی دووھەمی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و ڕاگەیاندنی ڕاپەڕێندرانی بەرنامەی ھاوکاریی تۆکمەی ٢٥ ساڵە. بە ھیوام لە سای ئەو متمانە سیاسییە بەرامبەرەی لە نێوان تاران و پەکین دا پێکھاتووەو لە ئەنجامی ڤھاوبەشی لەگەڵ بەڕێزتاندا، شایەتی گەشەو قوڵ بوونەوەی ھاوکارییە دوو قۆڵی و ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان بین لە تەواوی بوارەکاندا بە تایبەت بەرژەوەندیی ھاوبەشی وڵاتانی ڕوو لە گەشە.
ئایەتوڵڵا ڕەییسی وێڕای ئاواتی تەندروستی، سەرکەوتن و بەختیاری بۆ سەرۆک کۆمارو گەلی چینی برا نووسی: دیارە بە ڕابەرایەتیی بلیمەتانەی بەڕێزتان لە ساڵی تازەدا جیھان شایەتی بەرپاکرانی سەرکەوتووانەی ئۆلەمپیکی زستانەی پەکین دەبێت.