سەرکەوتوو بوونی زانستوەرانی ئێرانی لە پاڵاوتنی پاشەڕۆی ئەتۆمی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i405154-سەرکەوتوو_بوونی_زانستوەرانی_ئێرانی_لە_پاڵاوتنی_پاشەڕۆی_ئەتۆمی
زانستوەرانی پیشەسازیی ئەتۆمیی ئێران بە زاڵ بوون بە سەر بایکۆتەکاندا توانیان بە داڕشتنی سیستەمێکی ئێرانی، پاشەڕۆی پیشەسازیی ئەتۆمیی بپاڵێون و بیکەنە ئاوی بەکەڵک بۆ کشت و کاڵ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 05, 2022 06:45 Asia/Tehran
  • سەرکەوتوو بوونی زانستوەرانی ئێرانی لە پاڵاوتنی پاشەڕۆی ئەتۆمی

زانستوەرانی پیشەسازیی ئەتۆمیی ئێران بە زاڵ بوون بە سەر بایکۆتەکاندا توانیان بە داڕشتنی سیستەمێکی ئێرانی، پاشەڕۆی پیشەسازیی ئەتۆمیی بپاڵێون و بیکەنە ئاوی بەکەڵک بۆ کشت و کاڵ.

 

بە هۆی هەوڵی زانستوەرانی ئێرانی لە توێژینگەی زانست و تەکنۆلۆژیای ئەتۆمی بۆ یەکەم جار لە ئێران سیستەمی پاڵاوتنی ئاوەڕۆی ئەتۆمی کە لە نێو لیستی بایکۆتدایە، کرا بە ئێرانی و خۆجێی و نیوەپیشەسازی.

لە هەموو جیهاندا لەو چەشنە سیستەمی پاڵاوتنی ئاوەڕۆی پیشەسازی تەنیا لە سێ وڵاتی ئەمریکا، ئەڵمان و ژاپۆندا هەیە کە ئەمڕۆکە ئیتر ئێرانیش بووە بە یەکێک لە خاوەنانی ئەو تەکنۆلۆژیایە.

ئەم سیستەمە بە ئەنجام دانی دوو قۆناغى پاڵاوتن لە سەر ئاوەڕۆ و پاشماوەی پیشەسازی دەکاتە ئاوی پاڵوێراوی بە کوالیتی باش.

دەکارهێنانی دوو قۆناغی پاڵاوتنی ژینگەیی و پاڵاوتن بە دەکارهێنانی فیلتێری غەشایی ،  تایبەتمەندیی بەرچاوی ئەم سیستەمەیە بە مەبەستی پاراو و پاڵێورا کردنی ئاوەڕۆ.