شوبات 17, 2022 10:08 Asia/Tehran
  • وتاردانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە بۆنەی ساڵگەڕی ڕاپەڕینی جەماوەری تەورێز

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە بۆنەی ساڵگەڕی ڕاپەڕینی جەماوەری تەورێز لەگەڵ خەڵکی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات قسە دەکەن.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە سەروبەندی ساڵگەڕی ڕاپەڕینی ٢٩ی ڕێبەندانی جەماوەری تەورێز لە ساڵی ١٣٥٦ دا لە ڕێگای پەیوەندیی ڤیدیۆییەوە لەگەڵ جەماوەری پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژھەڵاتەوە قسە دەکەن.

ئەم بەرنامەیە کاتژمێر ١٠ی بەیانیی ڕۆژی پێنج شەممە ٢٨ی ڕێبەندان بڵاو دەبێتەوەو وتەکانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی کاتژمێر ١٠ و ٢٥ خولەک دەست پێ دەکات.

وتاردانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە بنکەی ڕاگەیاندنی KHAMENEI.IR و تۆڕە میدیاییە نیشتیمانییەکانەوە بڵاو دەبێتەوە.

لە بەر ڕەوچاو کرانی ڕێنماییە تەندروستییەکان، ئەم دیدارە بۆ دووھەمین ساڵی بەردەوام لە ڕێگای پەیوەندیی ڤیدیۆییەوە لەگەڵ خەڵکی ئامادە بووی نوێژگەی تەورێز بەرپا دەکرێت.

سەرپەیڤ