شوبات 17, 2022 12:45 Asia/Tehran
  • ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: سەرکەوتنی ئەم شۆڕشە لەبەر ئامادە بوونی خەڵکە

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، لە دیداری ڤیدیۆیی لەگەڵ پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات پێی داگرت: سەرکەوتنی ئەم شۆڕشە لەبەر ئامادە بوونی خەڵکە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە سەروبەندی ساڵگەڕی ڕاپەڕینی ٢٩ی ڕێبەندانی جەماوەری تەورێز لە ساڵی ١٣٥٦دا لە پەیوەندییەکی ڤیدیۆیی دا لەگەڵ جەماوەری پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات وتی: ئەم شۆڕشە نە بە چەک و کاری سیاسی و حیزبایەتی، بەڵک لە بەر خەڵک سەر کەوت.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وتیشی: ئامادە بوونی خەڵک ئەم شۆڕشەی سەرخست کە دەستپێکەکەشی لە تەورێزەوە بوو.

بەڕێزی جەختی لەوەش کردەوە کە، بە درێژایی مێژوو لە چوارسەدە لەمەوبەرەوە ئازەربایجان پێشەنگی یەکگرتنی نیشتیمانی بووە واتە ئازەربایجان ناوەندێکی گرینگ بووە بۆ فێرکردنی خۆڕاگری بە خەڵک.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی وتیشی: لەو سەرەتییە گەورانەی ئازەربایجان ئەمە بووە کە بەردەوام ئاڵای ئەھلی بەیت بە دەیت خەڵکەکەیەوە بووەو ئەم ئاڵایە لە ماوەی ئەم چەند سەدەیەدا لە شەکانەوە نەکەوتووە.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی پێشی داگرت: جەماوەری تەورێز کارێکیان کرد کە جوڵانەوەی مەیدانیی خەڵک دەستی پێ کرا.

لە بەر ڕەوچاو کرانی ڕێنماییە تەندروستییەکان، ئەم دیدارە بۆ دووھەمین ساڵی بەردەوام لە ڕێگای پەیوەندیی ڤیدیۆییەوە لەگەڵ خەڵکی ئامادە بووی نوێژگەی تەورێز بەرپا کرا.

 

سەرپەیڤ