واژۆی گرێبەستی دامەزراندنی بازاڕچەی باکووریی نێوان ئێران و عێراق
شوبات 19, 2022 07:57 Asia/Tehran
لە دیداری پارێزگارانی ئیلام و دیالەی عێراق گرێبەستی دامەزراندنی بازاڕچەی باکووریی نێوان ئێران و عێراق واژۆ کرا.
بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن بەهرام نیا پارێزگاری ئیلام وتی: پاش واژۆی ئەم ڕێککەوتننامە هەوڵ ئەدەین مۆڵەتی پێویست وەربگرین.
ئەو وتیشی: هیوادارین بە دامەزراندنی ئەم بازارچە هاوبەشە ، شایەتی گەشەی بازرگانی و ئاڵووێری نێوان دوو وڵات بین.
موسەنا تەمیمی پارێزگاری دیالەی عێراقیش لەم دیدارەدا وتی: پێشتر لە گەڵ پارێزگاری پێشووی ئیلام لە سەر ئەم بابەتە ڕێک کەوتین کە بەداخەوە حکومەتی ناوەندیی لە سەری ڕێک نەکەوت.
ئەو وتیشی: شێلگیرانە ڕێککەوتنی حکومەتی ناوەندیی بۆ دامەزراندنی بازاڕچەی هاوبەش لە نێوان ئیلام و دیالە شوێنگیری دەکەین.