روفاتی 64 شەھیدی سەردەمی شەڕی داسەپاوی عێراق بە دژی ئێران دێنەوە ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i405539-روفاتی_64_شەھیدی_سەردەمی_شەڕی_داسەپاوی_عێراق_بە_دژی_ئێران_دێنەوە_ئێران
روفاتی پاکی 64 شەھیدی سەردەمی بەرگریی پیرۆز لە سنووری نێودەوڵەتیی شەڵەمچە لە باشووری ئێران دێنەوە نێو وڵات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 20, 2022 04:53 Asia/Tehran
  • روفاتی 64 شەھیدی سەردەمی شەڕی داسەپاوی عێراق بە دژی ئێران دێنەوە ئێران

روفاتی پاکی 64 شەھیدی سەردەمی بەرگریی پیرۆز لە سنووری نێودەوڵەتیی شەڵەمچە لە باشووری ئێران دێنەوە نێو وڵات .

سەردار سەید محەمەد باقرزادە فەرماندەی کومیتەی گەڕان بە دوای بێسەروشوێنانی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران شەوی رابردوو لە وتووێژی تایبەتی دا لە گەڵ ھەواڵنێری سەداوسیما گوتی : روفاتی پاکی 64 شەھیدی دەورانی بەرگری پیرۆز کە لە ناوچەکانی بەرەی شەڕی فەککە ، مەجنون ، رۆژھەڵاتی دیجلە و شەلەمچە دۆزراونەوە ، رۆژی 27 ی شوبات دەگەڕێنەوە باوەشی نیستمان .

گوتیشی : ئەم شەھیدانە لە ھەڵمەتەکانی وەلفەجری بەرایی ، خەیبەر ، بەدر ، کەربەلای 5 و پەرچەپەلاماری دوژمن لە ئاخرو ئۆخری شەڕ شەھید ببوون . 

لە شەڕی داسەپاوی 8 ساڵەی عێراق بە دژی ئێران ، زیاتر لە 250 ھەزار کەس شەھید و زیاتر لەوە بریندار و ھەزاران کەسیش بێسەر و شوێن بوون .