شوبات 21, 2022 16:18 Asia/Tehran
  • گیانلەدەستدانی دوو فڕۆکەوان و شارومەندێک لە رووداوی بەربوونەوەی فڕۆکەی جەنگیی لە تەورێز

بە ھۆی داکەوتنی فڕۆکەیەکی جەنگیی ئێف 5 لە نێو شاری تەورێز ، جیا لە دوو فڕۆکەوانەکە ، شارومەندێکیش گیانی لە دەستدا .

بەڕێوەبەریی گشتیی کاروباری قەیرانەکانی پارێزگەی ئازەربایجانی رۆژھەڵات رایگەیاند : دەسبەجێ دوای رووداوەکە ، ستافی بەڕێوەبەرایەتیی قەیرانی پارێزگا ، ئاگرکوژاندنەوە و ئێمێرجێنسی و فریاگوزارانی دیکە گەیشتە شوێنی رووداوەکە . 

 وتیشی : جیا لە دوو فڕۆکەوانەکە ، شارومەندێکیش لە شوێنی رووداوەکەی گیانی لەدەستداوە . 

محەمەد باقز ھونەربەر گوتیشی : فڕۆکەوانە فیداکارەکە نەیھێشتووە فڕۆکەکە لە نێو شاردا بەربێتەوە و بە ئازایەتی تەواو فڕۆکەکەی بەرەو ناوچەیەکی چۆڵ بردووە . 

بەیانیی ئەمڕۆفڕۆکەیەکی جەنگیی لە جۆری ئێف 5 لە نێو شاری تەورێز و نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئەم شارە کەوتەخوار.

دەگوترێ فڕۆکەوانەکان لەبەر ئەوەی کە فڕۆکەکە نەکەوێتە نێو ماڵی خەڵک ، ئێجێکتیان نەکردووە و فڕۆکەکەیان بەرەو شوێنێک بردووە کە کەمترین زیانی ھەبێ و بەمجۆرە گیانی خۆیان فێدا کردووە . 

سەرپەیڤ