ڕەییسی: یەکێتیی وڵاتانی ئیسلامی بۆ بەرنگار بوونەوەی ھەنگاوەکانی ڕژێمی زایونی پێویستە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i405773-ڕەییسی_یەکێتیی_وڵاتانی_ئیسلامی_بۆ_بەرنگار_بوونەوەی_ھەنگاوەکانی_ڕژێمی_زایونی_پێویستە
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە دەربڕینی ئەمەی کە دوژمنایەتیی موستەکبیران دژی گەلانی ناوچەکە کەمی نەکردووە، لە سەر پێویستیی یەکگرتنی وڵاتانی ئیسلامی و موسڵمانان بۆ بەرنگار بوونەوەی ھەنگاوەکانی ڕژێمی زایونی پێی داگرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 01, 2022 10:17 Asia/Tehran
  • ڕەییسی: یەکێتیی وڵاتانی ئیسلامی بۆ بەرنگار بوونەوەی ھەنگاوەکانی ڕژێمی زایونی پێویستە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە دەربڕینی ئەمەی کە دوژمنایەتیی موستەکبیران دژی گەلانی ناوچەکە کەمی نەکردووە، لە سەر پێویستیی یەکگرتنی وڵاتانی ئیسلامی و موسڵمانان بۆ بەرنگار بوونەوەی ھەنگاوەکانی ڕژێمی زایونی پێی داگرت.

«سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی دووشەممە لە دیداری «عەلی مەملوک» سەرۆکی نووسینگەی ئاسایشتی نیشتیمانیی سووریا لە تاران وێڕای ڕێزگرتن لە یادی شەھیدانی خەباتکار لەوانە شەھید سولەیمانی ئاماژەی کردە خەباتی دەگمەنی جەماوەری سووریا لە بەرامبەر تاقمە تیرۆریستییەکان و پارێزرانی سەروەریی سووریای بە پێویست زانی.

ڕەییسی وتیشی: ئەمریکا بە دووی ئەوەدایە کە ئەو گرفتە ئاسایشتی و ئابوورییانەی کە بۆ سووریای دروست کردووە، بە شێوازێکی دیکە بەردەوام کات.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ھەروەھا وێڕای پێداگرتن لە سەر قوڵ کردنەوەی پەیوەندیی دوو لایەنەی نێوان ئێران و سووریا لە ھەموو بوارێکدا وتیشی: ھاوپەیمانیی نێوان ھەردووک نەتەوەکە، دابڕانی بۆ نییە.

سەرلەشکر «عەلی مەملوک» سەرۆکی نووسینگەی ئاسایشتی نیشتیمانیی سووریاش لە دیدارەکەدا وێڕای ڕاگەیاندنی سڵاوی گەرنی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری سووریا بە گەل و دەوڵەتی ئێران وتی: قەت داکۆکیی ئێران لە سووریا لە ھەمبەر تیرۆریستان لەبیر ناکەین.

وتیشی: سووریا لە بارەی ھەنگاوی ھێندێک لە وڵاتانی عەرەبییەوە بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ڕژێمی زایونی وریاو لە سەر ھەستە.