ئادار 06, 2022 15:33 Asia/Tehran
  • رێبەری باڵای شۆڕش لە رۆژی نەمام چاندن دا : لە ناو بردنی دارستانەکان و ژینگە، لەناوبردنی سامانی نیشتیمانییە

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی، گژوگیای بە هۆی ئارامیی دەروون و پارێزەری جەستەی مرۆڤ و سەرچاوەی ڕزق و ڕۆژیی مرۆڤ وەسف کرد.

 بە بۆنەی ڕۆژی چاندنی نەمام و هەفتەی سەرچاوە سروشتییەکان، ڕێبەری باڵای ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە دوو نەمامی میوەی چاند.

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە قسەکانیدا بە بۆنەی ئەو ڕۆژەوە، چاندنی داری کارێکی بەتەواوەتی ئایینی و شۆڕشگێڕانە وەسف کرد و فەرمووی: ئەڵبەت پاراستنی دارەکانیش کارێکی زۆر گرینگە کە ئەبێ لەبەرچاو بگیردرێت.

ڕێبەری ئێران، گژوگیای زیندووی بە هۆی ئاسایشی دەروون و پارێزەری جەستەی مرۆڤ و سەرچاوەی ڕزق و ڕۆژیی مرۆڤ وەسف کرد و جەختی کرد: هەر بۆیە هۆکاری تێکدانی دارستانەکان و ژینگە و لەوەڕگەکان، رووخاندنی بەرژەوەندی نەتەوەییە و کاولکردنی بەشێک لە دارستانەکان بۆ چ کردنی خانوو جگە لە حاڵەتی نائاسایی، بە دڵنیاییەوە بە زیانی گەلە.

سەرپەیڤ