خەتیب زادە : هیچ گۆڕانێک لە کردەوەکانی ئەمریکا بەدی ناکرێت
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: تا ئەمڕۆ هیچ گۆڕانکارییەک لە هەڵسوکەتی ئەمریکا بەدی نەکراوە و هەمان سیاسەتی زیاترین گوشار درێژەی هەیە.
سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی دا سەبارەت بەوەی کە بەدواداچوونی دۆسیەی پادمانی( چاودێری و کۆنتڕۆڵ ) هێڵی سووری ئێران پێش ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە ڤیەنا بووە، بەڵام ئێستا داخرانی ئەو دۆسیە بۆ کاتێکی نادیار دوا خراوە، وتی: ڕێککەوتنێک کە لە ڤیەنا کراوە، ڕێگای گەڕانەوەی ئەمریکا لە جیاتی پابەندیی تەواو و جێبەجێ کردنی بەڵێنەکانی ئەو وڵاتە لە ژێر ناوی ڕێککەوتنی ناڤۆکی پێناسە دەکات.
ناوبراو وتیشی: سەفەری بەڕێز گرۆسی لە چوارچێوەی ڕێککەوتنگەلێک لە بواری تەکنیکی لە نێوان ئێران و ئاژانس ئەنجام دراوە کە لە چەند مانگی ڕابردوو بەڕێوە چووە.
خەتیب زادە گوتیشی : پرسیارگەلێک کە لەلایەن ئاژانسەوە لەسەر هەندێک شوێن لە ئێران هاتە ئاراوە کە کۆماری ئیسلامی وەڵامی دایەوە، بەڵام پێویست بوو لە داهاتوودا روونتر ببێتەوە کە لە چ کاتێکدا دادەخرێن و ئەوەش هاوکارییەکی تەکنیکییە.
ناوبراو وتیشی: تا بە ئەمڕۆ هیچ گۆڕانکارییەک لە هەڵسوکەتی ئەمریکا بەدی نەکراوە و هەمان سیاسەتی زیاترین گوشار درێژەی هەیە و سەبارەت بە هەر بابەتێک بە پێی بەرژەوەندی گەلی ئێران بڕیار دەدرێت.